داتاو گرافیك، هەموو شتێک لە بارەی فیناڵى یۆرۆی 2016

10-07-2016
رووداو وەرزشی
یۆرۆ2016
یۆرۆ2016
نیشانەکردن یۆرۆ2016
A+ A-

رووداو -سلێمانى 

كاژێر 10:00ـى  ئه‌مشه‌و  به‌ كاتى باشوورى كوردستان  له‌ یارى كۆتایى پاڵه‌وانێتى یۆرۆى 2016 له‌ سه‌ر یاریگاى ستادى دى فرانس ،هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى فه‌ره‌نساو پۆرتوگال به‌رامبه‌ر یه‌ك ده‌وه‌ستنه‌وه‌ .

فه‌ره‌نسا،میواندارى پاڵه‌وانێتى ئه‌م چاپه‌ به‌ رابه‌رێتى دیدیار دیشامپى راهێنه‌ر مه‌به‌ستێتى سێیه‌م ناسناوى یۆرۆ له‌ مێژوو بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌ى ده‌سته‌به‌ر بكات پاش ئه‌وه‌ى له‌ ساڵانى 1984 و 2000 توانیان ده‌سته‌به‌رى بكه‌ن.

له‌به‌رامبه‌ردا هاورێیانى كریستیانۆ رۆناڵدۆى سێ جار باشترین یاریزانى جیهان چاویان له‌ یه‌كه‌م ناسناوى كیشوه‌ریه‌و ده‌یانه‌وێت تۆڵه‌ى له‌ده‌ستدانى ئه‌و جامه‌ بكه‌نه‌وه‌ كاتێك ساڵى 2004له‌ به‌رامبه‌ر یۆنان به‌ گۆڵێكى بێوه‌ڵام دووچارى بوون .

هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ تاوه‌كو ئێستا 24 یارى به‌رامبه‌ر یه‌ك وه‌ستاونه‌ته‌وه‌و فه‌ره‌نسیه‌كان به‌ 18 بردنه‌وۆه‌ به‌رامبه‌ر 5 شكست توانیویانه‌ باڵاده‌ستى خۆیان بسه‌پێنن و ته‌نیا یه‌ك یه‌كسانبوونیش له‌ خانه‌ى هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ وه‌ستاوه‌ته‌وه‌ .

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە