پۆگباش بەرەو سعودیە

10-06-2023
رێبوار محه‌ممه‌د
نیشانەکردن پۆل پۆگبا خولی سعودیە یانەی یوڤێنتوس
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرچاوە رۆژنامەڤانییەکانی فەرەنسا ئاشکرایانکردووە، پۆل پۆگبای ئەستێرەی ناوەڕاستی یانەی یوڤێنتوس، نوێترین ئامانجی یانەکانی خولی سعودیەیە پاشئەوەی لە ماوەی رابردوودا یانەی ئیتیحاد، گرێبەستکردنی لەگەڵ کەریم بنزیمای هێرشبەری ریال مەدرید راگەیاند.
 
بەپێی سەرچاوە، فەرەنسی و ئینگلیزییەکان، پۆگبا یەکێکە لەو یاریزانانەی سعودیەکان ویستی زۆریان هەیە بۆ بردنی بۆ خولی رۆشنی وڵاتەکەیان.
 
تاوەکو ئێستا دیار نییە کام یانەیەی سعودیە دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ پۆگبا بکات، لە کاتێکدا ئەو یاریزانە زۆرینەی کاتەکانی وەرزی ئەمساڵ لەسەر کورسی یەدەگ و لە نۆڕینگە بوو بەهۆی پێکانە درێژخایەنەکانییەوە.
 
یوڤێنتوس پاش بێئومێدبوون لە بەشداریکردن لە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو و سزادانی لەلایەن داواکاری گشتیی ئیتاڵیاوە، لەبەردەم ئەگەری زۆری لەدەستدانی ژمارەیەک یاریزانی بەتوانایدایە، بەتایبەت ئەو یاریزانانەی بەشێوەی خواستن یاریی بۆ یانەکە دەکەن.
 
سەرچاوەکان گوتوویانە، ویستی پۆگبا ئەوەیە کە لەگەڵ یوڤێنتوس بەردەوام بێت و تاوەکو ئێستاش دیار نییە کە بۆچوونی کۆتایی ئەو یاریزانە لەبارەی رووکردنە سعودیە و دەستەوارەی ئەو خولەوە چییە.
 
یوڤێنتوس بڕیاریداوە چاکسازی لە پێکهاتەکەیدا بکات و دەیەوێت ژمارەیەک یاریزانی بەڕێبکات، رۆیشتنی پۆگبا هەلێکی باش دەبێت بۆ کارگێڕیی یوڤێنتوس، لەپێناو بەدەستهێنانی بڕە پارەیەکی باش.
 
یانەی یوڤێنتوس لەبەردەم چارەنووسێکی نادیاردایە، بەتایبەت کە یانەکە تاوەکو ئێستا دەنگۆی ئەوەی لەبارەوە هەیە کە ماسیمیلیانۆ ئالێگری راهێنەر لە پۆستەکەی دووردەخاتەوە، گەرچی بەرپرسانی یانەکە دووپات لەوە دەکەنەوە کە دوورخستنەوەی ئالێگری لە کارنامەی ئەواندا نییە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە