ئەوەی لە ڤالێنسیا ئامانجی گەورەکانە چاوی لە ریال مەدریدە

10-06-2020
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ڤالێنسیا
A+ A-

رووداو - هەولێر

ئەستێرەیەکی گەنجی یانەی ڤالێنسیا، دەیەوێت پەیوەندی بە یانەی ریال مەدرید بکات، سەرەرای ئەوەی لەلایەن چەند یانەیەکی دیکەی ئەوروپا گرنگیی پێدەدرێت.

میدیای ئیسپانیا رایگەیاند، فیران تۆرێس، یاریزانی گەنجی یانەی ڤالێنسیا، ئامانجی چەند یانەیەکی گەورەیە لە گواستنەوەی هاوینەدا.

ئەو یاریزانە 20 ساڵە، ناوی بە یانەکانی یوڤێنتوس، دۆرتموند، ناپۆلی، لیڤەرپوول و مانچێستەر یونایتدەوە بەستراوەتەوە، بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی لەگەڵ یانەکەی پێشکێشی دەکات.

ڤالێنسیا دەیەوێت سوود لە خواستی یانە گەورەکان وەربگرێت، بۆ ئەوەی بە گرێبەستێکی گرانبەها یاریزانەکە بفرۆشێت.



بەپێی سەرچاوە رۆژنامەڤانییەکان، ئەو یاریزانە ئامانجی ئەوەیە بچێتە یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ و بۆ ریال مەدرید یاریی بکات، بۆیە ئەگەر ریال مەدرید دەستەوارەی پێشکێش بکات ناچێتە یانەیەکی دیکە.

ڤالێنسیا بۆ وەرگرتنی دەستەوارەکان خۆی ئامادەدەکات، ئەگەری هەیە بەرامبەر 20 بۆ 30 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری یاریزانەکە ببێت، سەرەرای ئەوەی کە دەیەوێت تۆرێس بمێنێتەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە