کاتانیچ داوای رێکخستنی یاریی دۆستانە لە عێراق دەکات

10-06-2020
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن هەڵبژاردەی عێراق
A+ A-

رووداو - هەولێر

سریچکۆ کاتانیچ، راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق ئەنجامدانی یاریی دۆستانەی بەرامبەر هەڵبژاردەی ئوزباکستان، لە 8ـی ئۆکتۆبەری داهاتوو رەتکردەوە.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئوزباکستان، داواکارییەکی فەرمی پێشکێشی دەستەی کاتیی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق کرد، بۆ ئەوەی یارییەکی دۆستانە لە تاشقەند ئەنجامبدەن، بۆ خۆ ئامادەکردن بۆ گەڕانەوەی پاڵاوتنەکانی مۆندیال و جامی ئاسیا.

سریچکۆ کاتانیچ، ئەو داواکارییەی رەتکردەوە، لەبەرئەوەی یاریزانەکان لەکاتی ئەنجامدانی گەشتدا ماندوودەبن، بەهۆی ئەو جیاوازییە زۆرەی لەنێوان ئوزباکستان و هۆنگ کۆنگ هەیە، لەکاتێکدا رۆژی 13ـی ئۆکتۆبەر عێراق، لە پاڵاوتنەکاندا بەرامبەر هۆنگ کۆنگ یارییدەکات.



راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق داوای رێکخستنی یارییەکی دۆستانەی بەرامبەر یەکێک لە هەڵبژاردەی ئەو وڵاتانە کردووە، کە لە هۆنگ کۆنگ نزیکن و لە رووی کەشوهەواشەوە هیچ جیاوازییەکی وایان نییە، بۆ ئەوەی یاریزانەکان ماندوو نەبن و بۆ یارییەکە ئامادەبن.

دوای ئەم داواکارییەی کاتانیچ، دەستەی کاتیی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق، لەگەڵ چەند فیدراسیۆنێکی رۆژهەڵاتی ئاسیا لە گفتوگۆدایە بۆ ئەوەی یاریی دۆستانە بکەن، بۆ ئەوەش چاوەڕێی وەڵام دەکات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە