ڤیدیۆ؛ بایرلیڤەرکوزن گەیشتە یاری کۆتایی جامی ئەڵمانیا

10-06-2020
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
 ساربروکن - بایرلیڤەرکوزن 0 - 3
ساربروکن - بایرلیڤەرکوزن 0 - 3
نیشانەکردن ساربروکن بایرلیڤەرکوزن جامی ئەڵمانیا
A+ A-

رووداو - هەولێر

یانەی بایرلیڤەرکوزن کۆتایی بە سەرکێشییەکانی یانەی ساربروکن هێنا و خۆی گەیاندە یاری کۆتایی جامی ئەڵمانیا، دوای ئەوەی بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لێیبردەوە.

یارییەکە بەبێ ئامادەبوونی هاندەران لەسەر یاریگەی ساربروکن بەڕێوەچوو، کە یانەکە لە خولی پلە چوار یارییدەکات، بەڵام نەیتوانی درێژە بە سوپرایزەکانی بدات و ماڵئاوایی لە رکابەرییەکە کرد.

لە خولەکی 11 موسا دیابی پاسێکی جوانی لە کەریم دمیرابی وەرگرت و گۆڵی یەکەمی لیڤەرکوزنی تۆمارکرد.

لە خولەکی 19 لوکاس ئاریۆلا، سوودی لە هەڵەی بەرگریکارانی ساربروکن وەرگرت و گۆڵی دووەمی بۆ یانەی میوان تۆمارکرد و یانەکەی زیاتر لە بردنەوە نزیککردەوە.

لە خولەکی 58 کەریم بلعەرەبی بۆ جاری سێیەم تۆڕی خاوەن یاریگەی هەژاند، یارییەکە بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندی بایرلیڤەرکوزن کۆتاییهات و یانەکە گەیشتە یاری کۆتایی جامی ئەڵمانیا.

لە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکەدا، بایرلیڤەرکوزن بەرامبەر براوەی بایرن میونشن و ئینتراخت فرانکفۆرت یارییدەکات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە