گەڕێکی بەهێزی یارییەکانی خولی پۆرتوگال بەڕێوەدەچێت

10-06-2020
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن خولی پۆرتوگال
A+ A-

رووداو - هەولێر

ئەمشەو گەڕێکی دیکەی یارییەکانی خولی یانەکانی پۆرتوگال بەڕێوەدەچێت، هەردوو یانەی بێنفیکا و پۆرتۆش رکابەرییان لەسەر پلەی یەکەم بەردەوامدەبێت.

کاژێر 19:00 یارییەکانی گەڕی 26، بە یاریی هەردوو یانەی ڤیتوریا سیتوبال و سانتا کلارا دەستپێدەکەن، کە ئۆسامە رەشید، یاریزانی کورد لە ریزەکانی یانەی سانتا کلارا یارییدەکات.

کاژێر 21:15 دوای ئەوەی لە یاریی رابردوودا سەرکەوتنی بەدەستهێنا، یانەی پۆرتیمۆنێنسی بەرامبەر بێنفیکای پێشەنگ یارییدەکات، لەپێناو بەدەستهێنانی ئەنجامی باشتر، بەڵام ئەرکی قورسە، بەتایبەت کە بێنفیکا بەجیاوازی گۆڵ لە پێش پۆرتۆیە.

دوایین یاریی ئەمشەو لەنێوان هەردوو یانەی پۆرتۆی دووەم و ماریتیمۆی 15ـەیەم دەبێت، کاتێک کاژێر 23:30 لەسەر یاریگەی دراگاو رووبەڕووی یەکدەبنەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە