رووداو - هەولێر
لە درێژەی رکابەرییەکانی پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە یۆرۆی 2020، ئەمشەو چەند یارییەکی بەهێز بەڕێوەدەچن، گرنگترین یاریش لەنێوان ئیسپانیا و سوێد دەبێت.
لە رکابەرییەکانی کۆمەڵەی شەشەمدا، هەڵبژاردەی ئیسپانیا لەسەر یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ لە مەدریدی پایتەخت، میوانداری هەڵبژاردەی سوێد دەکات.
ئیسپانیا بەر لە ئەنجامدانی یارییە، سێ یارییکردووە و بە کۆکردنەوەی 9 خاڵ لە پلەی یەکەمی ریزبەندی کۆمەڵەکەیە، هەڵبژاردەی سوێدیش بە دوو بردنەوە و یەکسانبوونێک خاوەنی 7 خاڵە و لە پلەی دووەمی ریزبەندی کۆمەڵەکەدایە.
یارییەکانی ئەمشەوی پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە یۆرۆی 2020
چیک - مۆنتینیگرۆ 21:45
بولگاریا - کۆسۆڤۆ 21:45
ئیرلەندا - جیبرالتار 21:45
دانیمارک - جۆرجیا 21:45
مەکدۆنیا - نەمسا 21:45
لاتیڤیا - سلۆڤینیا 21:45
پۆڵەندا - ئیسرائیل 21:45
دوورگەکانی فارۆ - نەرویج 21:45
ئیسپانیا - سوێد 21:45
ماڵتا - رۆمانیا 21:45
سێربیا - لیتوانیا 21:45
ئوکراینا - لوکسەمبۆرگ 21:45
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ