مێندی لە پشکنینی پزیشکی دەرنەچوو

10-06-2019
ئەحمەد سەنگاوی
ئەحمەد سەنگاوی @ahmadsangawe
نیشانەکردن گواستنەوە - مێندی - ریال مەدرید
A+ A-

فێرلان مێندی بەرگریکاری یانەی ئۆڵۆمپیک لیۆنی فەڕەنسی، رۆژی چوارشەممە لە یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ لەگەڵ ئیدین هازارد، میلیتاو، یوڤیچ، پێشکەشی هاندەرانی یانەی شاهانە دەکرێن، ئەوەی ماوەتەوە، پشکنینی پزیشکییە، کە بڕیارە لە هەمان رۆژدا پشکنینی پزیشکیی بۆ ئەنجام بدرێت.

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشکرای کرد، "لە چەند رۆژی رابردوو بریکاری کارەکانی مێندی و بەرپرسانی یانەی ریال مەدرید لەسەر نرخی گواستنەوەی مێندی رێککەوتوون کە دەبێ ریال 48 ملیۆن یۆرۆ بە یانە فەڕەنسییەکە بدات، بەڵام ئەوەی ماوەتەوە دووبارە پشکنینی پزیشکییە بۆ مێندی، کە لە پشکنینی یەکەم ئەنجامەکانی نێگەتیڤ بووە".

رۆژنامەکە ئاستەنگی بەردەم راگەیاندنی ئەم گرێبەستەی مێندی ئاشکرا کردووە و باس لەوە دەکات " لە 4ی حوزەیران پشکنینی پزیشکی بۆ مێندی ئەنجام دراوە، بەڵام ئەنجامەکە سەرکەوتوو نەبووە، بەڵام بۆ دڵنیابوونەوە لە باری تەندروستیی مێندی، سەرلەنوێ چوارشەممەی داهاتوو پشکنینی پزیشکی لە مەدرید بۆ دەکرێتەوە، چونکە ئەنجامەکانی پێشووتر نەرێنی بووە".

 سەرچاوەیەکی نزیک لە یاریزانە فەڕەنسییەکە بە رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی راگەیاندووە "ئەوەی روویداوە هەڵەیەک بووە و مێندی هیچ گرفێکی نییە لەسەر ئاستی رانیدا و رۆژی چوارشەممە هەموو شتێک بەدروستیی دەڕوات و ئەو یاریزانە دەبێتە مەدریدی".

بە مەبەستی بەشداریکردن لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2020 فێرلان مێندی لەگەڵ هەڵبژاردەی فەڕەنسادایە و سێشەممەی داهاتوو هەڵبژاردەکەی  لە گەڕی چوارەمی پاڵاوتنەکان، رووبەڕووی ئەندۆرا دەبێتەوە دوابەدوایی کۆتاییهاتنی یارییەکە، مێندی بەرەو پایتەختی ئیسپانیا بەڕێدەکەوێت بۆ دڵنیابوونەوە لە پشکنینی پزیشکی، ئەگەرنا، پێشوەخت گرێبەستی لەگەڵ ریال مەدرید واژۆ کردووە.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە