ڤیدیۆ؛ گۆڵپارێزە بەنێوبانگەکەی مەکسیک کۆچی دواییکرد

10-05-2023
ئیحسان تاهیر
ئەنتۆنیۆ کارڤاهال
ئەنتۆنیۆ کارڤاهال
نیشانەکردن ئەنتۆنیۆ کارڤاهال
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

ئەنتۆنیۆ کارڤاهال، گۆڵپارێزی پێشووی هەڵبژاردەی مەکسیک، لە تەمەنی 93 ساڵیدا، کۆچی دوایی کرد، کە یەکەم یاریزان بوو بەشداری لە پێنج پاڵەوانێتی جامی جیهانیدا بکات.
 
دوێنێ سێشەممە، فیدراسیۆنی تۆپی پێی مەکسیک، کۆچی دوایی کارباهالی راگەیاند، دوای ئەوەی ماوەیەک لە نەخۆشخانەی شاری لیۆن لە باکووری وڵاتەکەی بەسەربرد، کە ماوەیەک بوو تووشی کێشەیەکی تەندروستی  پەیوەست بە پەستانی خوێن بووبوو.
 
کارڤاهال، کە نازناوی لاتۆتای پێدرابوو، لە ماوەی نێوان ساڵانی 1950 تاوەکو 1966 لە 5 مۆندیالدا، لە 11 یارییدا وەک گۆڵپارێز بەرگری لە تۆڕی گۆڵی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی کردووە.
 
دوای کارڤاهال 3 یاریزانی دیکەی مەکسیکی ژمارەی بەشدارییەکانیان لە مۆندیالدا گەیشتە پێنج مۆندیال، ئەوانیش رافایێل مارکێز، ئاندرێس گواردادۆ و گیلێرمۆ ئۆچوا.
 
بێجگە لەو 4 یاریزانە مەکسیکییە، 4 یاریزنای دیکەی وڵاتانی دیکە، بەشدارییان لە 5 مۆندیالدا کردووە، کە بریتین لە هەریەک لە لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی، کریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی، لۆتار ماتیۆسی ئەڵمانی و جیانلویجی بوفۆنی ئیتاڵی. 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە