گواردیۆلا باس لە داهاتووی مێسی دەکات

 
رووداو دیجیتاڵ

پێپ گواردیۆلا، راهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی باس لە داهاتووی لیۆنێل مێسی دەکات و دەڵێت "هیوادارم لە بارسێلۆنا ماڵئاوایی لە مێسی بکەین."
 
گواردیۆلا بۆ تۆڕی ئی ئێس پی ئێن قسەیکردووە و دەڵیت "هیوادارم رۆژێک لە بارسێلۆنا ماڵئاوایی لە مێسی بکەین، چونکە شایستەی ئەوەیە و ئەو باشترین یاریزانی مێژووە."
 
پێپ لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا گوتی "من ئەندامی یانەی بارسێلۆنام، هیوادارم ئەو رۆژە بێت چێژ ببینین و لە بارسێلۆنا بە شایستەییەوە ماڵئاوایی لە مێسی بکەین."
 
لەبارەی رۆیشتنی لە بارسێلۆنا گواردیۆلا رایگەیاند، لەو بڕوایەدا نەبوو مێسی بەو شێوەیە لە یانەی بارسێلۆنا بڕوات، دڵنیام سەرۆکی یانەکە کاری لەسەر دەکات، لەکاتێکدا مێسی بۆ هۆکاری ئەوەی بارسێلۆنا زۆر لەوە گەورەتربێت کە هەبوو.
 
ئەم قسانەی پێپ گواردیۆلا لەبارەی مێسییەوە لەکاتێکدان، داهاتووی یاریزانەکە هێشتا بەتەواوی روون نییە، گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان لە هاوینی ئەمساڵدا کۆتاییدێت، یاریزانەکە زۆر زەحمەتە گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە و یانەی بارسێلۆناش کار بۆ گەڕاندنەوەی یاریزانەکە بۆ یانەکەی دەکات.
 
هەردوو یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی و هیلالی سعودی، رکابەری لەسەر گواستنەوەی مێسی دەکەن، میدیای ئیسپانیا دەڵێت "لیۆ دەیەوێت بگەڕێتەوە بارسێلۆنا و هێشتا بەتەواوی بڕیاری خۆی نەداوە وێستگەی داهاتووی یارییکردنی لە کوێ دەبێت."