ئیدین هازارد باسی رۆیشتن لە چێڵسی دەکات


رووداو - هەولێر

ئیدین هازارد، ئەستێرەی یانەی چێڵسی باسی رۆیشتن لە یانەکەی دەکات، دوای ئەنجامدانی یاریی کۆتایی یورۆپالیگ.

هازارد دوای بردنەوەیان لە یانەی ئینتراخت فرانکفۆرت و گەیشتن بە یاریی کۆتایی یورۆپالیگ، لە وەڵامی پرسیارێکدا کە یاریی کۆتایی ئەو پاڵەوانێتییە دوایین یاریی دەبێت بەدرێسی چێڵسی گوتی، نازانم، من تەنیا بیر لە نازناوەکە و ئەم یانەیە دەکەمەوە، لە یاریی کۆتاییدا هەموو تواناییەکم دەخەمەگەڕ بۆ ئەوەی نازناوەکە ببەینەوە، دوای ئەوە با بزانین چی روودەدات.

ئەم قسانەی هازارد لەکاتێکدان کە راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان رایانگەیاندووە، ئەو یاریزانە بەلجیکییە لەگەڵ یانەی ریال مەدرید گەیشتووەتەوە رێککەوتن، بۆ ئەوەی لە گواستنەوەی هاوینی داهاتوودا پەیوەندی بە یانەی ئیسپانییەکەوە بکات.