ڤیدیۆ؛ رێورەسمی خەڵاتکردنی پێشمەرگەی هەولێر و نەورۆز

10-05-2019
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
یانەی پێشمەرگەی هەولێر
یانەی پێشمەرگەی هەولێر
نیشانەکردن یانەی پێشمەرگەی هەولێر
A+ A-

رووداو - هەولێر

لە هەولێر رێورەسمی خەڵاتکردنی سەرکەوتووەکانی خولی نایابی کوردستان بۆ وەرزی 2018-2019 بەڕێوەچوو.

لە رێورەسمەکەدا، هەردوو یانەی پێشمەرگەی هەولێر، پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولەکە و نەورۆزی دووەمی خولەکە ئامادەبوو، یانەی پێشمەرگەی هەولێر بۆ جاری دووەم لە مێژوویدا بە قەڵغانی خولی یانە نایابەکانی کوردستان خەڵاتکرا.

هاوکات دیار عەلی، ئەستێرەی یانەی نەورۆز کە ئەم وەرزە بە تۆمارکردنی 20 گۆڵ بووە گۆڵکاری خولەکە، خەڵاتی دیۆی لەلایەن دیار رەحمانەوە کە یەکەمجارە پێشکەشدەکرێت بە یاریزانەکە درا.

سەفین کانەبی، سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بە رووداوی گوت، ئەوەی ئەمساڵ لە خولی نایابی کوردستان بینرا زۆر بەهێز بوو لە رووی رکابەرییکردن لەسەر نازناوەکە و رکابەرییکردن بۆ مانەوە لە خولەکەدا.

هەروەها زیاتر گوتی، خولەکە بەبێ کێشە و گرفت نەبوو، ئەمەش بەهۆی رکابەرییکردنی یانەکان بووە، بەڵام داوا لە یاریزانان و یانەکان دەکەین بۆ ئەوەی هاوکاریی زیاتریان بکەین بۆ بەرەوپێشبردنی تۆپی پێی کوردستان.

لەلایەن خۆیەوە عیماد ئەسعەد، کاپتنی یانەی پێشمەرگەی هەولێر کە ئەم وەرزە ماڵئاوایی لە یاریگەکان کرد گوتی، شەرەفێکی گەورەیە بۆ من شەش نازناوی خولی نایابی کوردستان و نازناوێکی خولی عێراق ببەمەوە، هەروەها سوپاسی هەموو ئەو لایەن و یاریزانانەی کرد کە هاوکاریان کردووە و دەڵێت بەسەربەرزییەوە ماڵئاواییم لە یاریگەکان کرد.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە