ناوبژیوانى فیناڵى یۆرۆلیگ ده‌ستنیشانكرا
رووداو -سلێمانى
لیژنه‌ى ناوبژیوانان له فیدراسیۆنى تۆپى پێى ئه‌وروپا، ناوبژیوانى ناوه‌ڕاستى یارى كۆتایى یۆرۆلیگى ده‌ستنیشانكرد .
لیژنه‌كه به فه‌رمى ، جۆناس ئهریكسۆنى سویدى بۆ به‌رێوه‌بردنى یارى كۆتایى جامى یۆرۆلیگى ئه‌م وه‌رزه‌ى له نێوان لیڤه‌رپوول و سیڤیا راسپاردووه.
بریاره رۆژى 18/5 له‌سه‌ر یاریگاى بازل له سویسرا لیڤه‌رپوول و سیڤیا له یارى ده‌ستنیشانكردنى پاڵه‌وانى ئه‌م وه‌رزه به‌رامبه‌ر یه‌ك بوه‌ستنه‌وه .