ئەنچێلۆتی هۆشداری دەداتە مانچێستەر سیتی

10-04-2024
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن کارلۆ ئەنچێلۆتی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کارلۆ ئەنچێلۆتی، راهێنەری یانەی ریال مەدرید دەڵێت "دەمانتوانی یارییەکەمان لە مانچێستەر سیتی ببەینەوە و هەلی ئەوەمان هەبوو بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بچینە پێشەوە و یاریی گەڕانەوەش لە مانچێستەر زۆر زەحمەت دەبێت."
 
ئەنچێلۆتی لە دوای یەکسانبوونیان بەرامبەر مانچێستەر سیتی بە سێ گۆڵ بۆ هەرلایەک لەنێو یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ، لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی دوای یارییەکە گوتی "دەمانتوانی یارییەکە ببەینەوە و هەلی ئەوەمان بۆ رێککەوت ئەنجامەکە بکەینە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک، بەڵام هاوکات دەشکرا بدۆڕێین، کاتێک بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە دواوە بووین لە دوایین 20 خولەکی یارییەکەدا."
 
کارلۆ زیاتر گوتی "ئەگەر متمانەیەکی تەواومان بەخۆمان نەبووایە بۆ ئەوەی بەسەر بارودۆخەکەدا زاڵ بین ئەوا دەدۆڕاین، بۆیە پێموایە ئەنجامی یارییەکە راستە و رەنگدانەوەی ئاستی هەردوو تیپ بوو. بیرۆکەی یارییکردمان هەبوو، بۆ یاریی گەڕانەوەش بەهەمان شێوە دەبێت دەجەنگین و گوشار دەکەین، بزانین چی روودەدات."
 
راهێنەری ریال مەدرید لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا لەبارەی یاریی گەڕانەوە گوتی "چوامی لە یاریی گەڕانەوەدا یاریی ناکات، بەڵام ناچۆ و مێلیتاومان هەیە، ئەمە بیرۆکەی منە، پێویستە هەڵسەنگاندن بۆ ئەوە بکەین کە لە یارییەکە چی روویدا، بەڵام ئەمە بیرکردنەوەی منە و هاوشێوەی ساڵی رابردوو زیادەڕۆیی زۆر ناکەین."
 
ئەنچێلۆتی بە رۆژنامەڤانانی گوت "متمانەمان بەخۆمان هەیە و باوەڕمان وایە دەتوانین شتێکی باش بکەین، بەڵام بێگومان یارییەکی قورس دەبێت، هەرچەند یاریگەی مانچێستەر بەقەد یاریگەی ئێمە فراوانە و بەقەد یاریگەکەشمان درێژە، دۆخەکە وەکو یەکە، تەنیا ئەوە نەبێت کە ئێمە پاڵپشتیی هاندەرانمان لەگەڵ نابێت، بەڵام متمانەمان بەخۆمان هەیە."
 
یاریی چوونی نێوان هەردوو یانەی ریال مەدرید و مانچێسستەر سیتی لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ بە 3-3 کۆتاییهات، یاریی گەڕانەوە رۆژی چوارشەممەی داهاتوو لە یاریگەی ئیتیحاد بەڕێوەدەچێت.
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئامادەبوونی هاندەران لە ستۆدیۆی تایبەتی رووداو بۆ رووماڵی یارییەکانی یۆرۆی 2024. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

بینەرانی رووداو بوونە براوەی یۆرۆ 2024

بینەرانی رووداو بەشێوەیەکی زۆر ئینتراکتیڤ بەشدارییان لە بەرنامەکانی رووداو دا کرد، بۆ نیشاندانی بۆچوون و پێشبینییەکانیان، بە ملیۆنان تێچێن (کۆمێنت) بەشدارییان لەگەڵ بەرنامەی (ستۆدیۆی یۆرۆ)ی رووداو دا کرد. 84 بینەری رووداو لە پارێزگا جیاوازەکانی کوردستان بوونە براوەی خەڵاتەکانی رووداو. خەڵاتەکانیش بەوشێوەیە بوون:( یەک ئۆتۆمبێل، 23 تەلەڤزیۆن، 23 لیرەی زێڕ، 28 ئایپاد، 20 مۆبایلی زیرەک، 12 دەست کەلوپەلی نێوماڵ).