وردەکارییەکانی یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا ئاشکراکران

 
رووداو دیجیتاڵ

لە شاری سێڤییای ئیسپانیا کۆبوونەوەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا بە سەرۆکایەتی لویس روبیالێس، سەرۆکی فیدراسیۆنەکە و لیژنەی سەرپەرشتیاری رکابەرییەکانی تۆپی پێی ئیسپانیا و نوێنەری هەردوو یانەی یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا بەڕێوەچوو.
 
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی وردەکارییەکانی یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا کرا و بڕیاریدرا، یارییەکە رۆژی 6-5-2023 کاژێر 23:00 لەسەر یاریگەی لاکارتوخا لە شاری سێڤییا بەڕێوەدەچێت.
 
لەبارەی نرخی بلیتی یارییەکانی یارییەکەش بڕیاردرا، نرخی بلیتی یاریی کۆتایی کۆپا دێل رێی لە 39 یۆرۆوە دەستپێبکات تاوەکو 231 یۆرۆ و هەر یانەیەک 20 هەزار و 500 بلیتی یارییەکەی پێدەدرێت و بۆ ئەوەی هاندەرانیان لە یارییەکەدا ئامادەبن، جگە لەوەش بۆ رێگەگرتن لە هەر هەڵەیەکی ناوبژیوانان لە یارییەکەدا سیستمی نیمچە ئۆتۆماتیکی بۆ هەژمارکردنی ئۆفساید بەکاردەهێنرێت.
 
یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا لەنێوان هەردوو یانەی ریال مەدرید و ئۆساسۆنا لە یاریگەی لاکارتوخا دەکرێت، یاریگەکە 57 هەزار و 619 هاندەر دەتوانێت لە خۆی بگرێت.