ڤیدیۆ؛ بایرن بە زەحمەت بردییەوە و لیڤاش دەڵێت باشترین ئامادەکارییە بۆ بەرامبەر ڤیاریال

10-04-2022
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
بایرن میونشن
بایرن میونشن
نیشانەکردن بایرن میونشن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی بایرن میونشن درێژەی بەبردنەوەکانیدا و هەنگاوێکی دیکەی بەرەو نازناوی ئەم وەرزەی بوندێسلیگا نا، دوای ئەوەی بە زەحمەت لە یانەی ئوگسبۆرگی بردەوە.
 
یارییەکە لە رکابەرییەکانی گەڕی 29ـی خولەکەدا، لە ئالیانز ئارێنا بەڕێوەچوو، بایرن میونشن لە نیوەی یەکەمی یارییەکەدا هێرشی زۆری بردە سەر گۆڵی میوانەکەی، بەڵام لە هەژاندنی تۆڕدا سەرکەوتوو نەبوو.
 
لە نیوەی دووەمدا هەمان سیناریۆ دووبارەبووەوە، هێرش لە بایرن و بەرگریش لە ئوگسبۆرگ، تاوەکو لە خولەکی 82 رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی گۆڵێکی بەلێدانی سزا تۆمارکرد و خاوەن یاریگە یارییەکەی بەو تاکە گۆڵە بردەوە.
 
لیڤاندۆڤسکی بەو گۆڵە ژمارەی گۆڵەکانی لەم وەرزەی خولەکەدا بۆ 32 گۆڵ بەرزکردە و پێشەنگی گۆڵکارانی خولەکەی گرتووە.
 
بایرن میونشن ژمارەی خاڵەکانی لە پێشەنگی ریزبەندی خولەکەدا بۆ 69 خاڵ بەرزکردە و 9 خاڵ لە بۆرووسیا دۆرتموندی دووەمی ریزبەندی خولەکە دوورە.
 
دوای یارییەکە لیڤاندۆڤسکی گوتی " بردنەوە لە ئوگسبۆرگ باشترین ئامادەکارییە بۆ یاریی گەڕانەوەی قۆناخی هەشتی چامپیۆنزلیگ لە بەرامبەر یانەی ڤیاریال"، لەکاتێکدا بایرن میونشن لە یاریی چووندا بە گۆڵێکی بێبەرامبەر دۆڕاوە.
 
لیڤا دەڵێت " هەستێکی جیاوازە کاتێک یاریگە پڕ دەبێت لە هاندەران، دڵخۆشم بە گەڕانەوەیان بۆ نێو یاریگە."

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە