فیفا گواستنەوەی یاریزانان بە شێوەی خواستن قەدەخە دەکات

10-04-2018
رۆژان عەبدلرەحمان
نیشانەکردن فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان
A+ A-

رووداو-هەولێر

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان ناسراو بە فیفا، گواستنەوەی یاریزان بە شێوەی خواستن قەدەخە دەکات.

بە گوێرەی هەواڵی cnn turk، فیفا دەستی بە کارەکانی کردووە بۆ ئەوەی یاسایەک دابنێت سەبارەت بە گواستنەوەی یاریزانان بە شێوەی خواستن، بەڵام ئەم بابەتە بووەتە جیی مشت و مڕی ئەندامانی فیفا و نایانەوێت ئەو یاسایە بەسەر یانەکاندا بسەپێنن.

هەر بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، ئەم بڕیارەی فیفا لە کاتێکدایە کە هەندێک لە یانە گەورەکان، سنووری گواستنەوەی یاریزانانیان بڕیوە و ئەمەش دوورە لە یاسای گواستنەوەی یاریزانان لە فیفادا.

 لەلایەن خۆشییەوە یوێفا سێ ساڵ بەر لە ئێستا، یاسایەکی تایبەتی بە سنووردارکردنی گواستنەوەی یاریزانانی دانا و ئێستا یانەکان ناتوانن بە ئارەزووی خۆیان پارە خەرج بکەن ئەگەر داهاتییان نەبێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە