ئاده‌مس بووه‌ راهێنه‌رى گرانادا

10-04-2017
هەرێز جەمال
نیشانەکردن تۆنى ئاده‌مس
A+ A-

رووداو-سلێمانى 

به‌ شێوه‌یه‌كى فه‌رمى یانه‌ى گرانادا به‌شدار له‌ خولى یانه‌كانى ئیسپانیا راهێنه‌رێكى نوێى بۆ یانه‌كه‌ى ده‌ستنیشانكرد .

به‌ پێى راگه‌یه‌ندراوێكى فه‌رمى یانه‌ى گرانادا به‌شدار له‌ خولى یانه‌كانى ئیسپانیا، تۆنى ئاده‌مسى یاریزانى پێشووى هه‌ڵبژارده‌ى ئێنگلته‌راو یانه‌ى ئارسێناڵى ئێنگلیزى پۆستى راهێنه‌رێتى یانه‌كه‌ ده‌گرێته‌ ئه‌ستۆ تاوه‌كو كۆتایى ئه‌م وه‌رزه‌ .

بریاره‌ یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنى تۆنى له‌ به‌رامبه‌ر سێلتڤیگۆ بێت له‌ رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ له‌ چوارچێوه‌ى یارییه‌كانى خولى یانه‌كانى ئیسپانیا .

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە