ویڵ سمیس كوژرا

10-04-2016
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
نیشانەکردن ویڵ سمیس
A+ A-

رووداو – هەولێر

لە ئەمەریكا و لە شاری نیو ئۆرلیانز تەقە لە ویڵ سمیس كرا و گیانی لە دەست دا و هاوسەرەكەشی برینداركرا.

یاریزانێكی یاریی تۆپی پێی ئەمەریكی بە ناوی ویڵ سمیس شەوی رابردوو لە شاری نیوئۆرلیانز لەلایەن كەسێكەوە تەقەی لێكرا و بەهۆیەوە گیانی لەدەست دا.
رۆژنامەی تایمز بیكیۆن لەسەر ئینتەرنێت بڵاویكردەوە، سمیس یاریزانی پێشووی تیپی نیوئۆرلیانز بۆ یاریی تۆپی پێی ئەمەریكی، لەگەڵ خێزانەكەی لە نێو ئۆتۆمبێڵەكەیانەوە لە ناوچەی گاردن دێسترێكت تەقەیان لێكراوە.

ویڵ سمیس، كە تەمەنی 34 ساڵ بوو، لە هێڵی بەرگری بۆ ماوەی 10 ساڵ بۆ تیپی نیوئۆرلیانز یاریكرد و لە شوباتی 2010 نازناوی خولی ئەمەریكای لەگەڵ تیپەكەیدا بەدەستهێنا.

وتەبێژی پۆلیس بە رۆژنامەكەی راگەیاندووە، سمیس و هاوسەرەكەی لە نێو ئۆتۆمبێلەكەیاندابوون و لە دواوە ئۆتۆمبێڵێكی دیكە لێیداون و دواتر كەسێك لە ئۆتۆمبێڵەكەی دیكەوە هاتووە، دوای جوێندانێكی زۆر، تەقەشی لێكردوون و هەردووكیانی كوشتوە.

پۆلیس كەسە تەقەكەرەكەی دەستگیركردووە و دەستی بەسەر دەمانچەكەشیدا گرتووە و لێكۆڵینەوەی دەستپێكردووە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە