یه‌كه‌م كۆنگره له‌باره‌ی ئاماده‌كارییه‌كانی قه‌ته‌ر بۆ میوانداریكردنی مۆندیالی 2022 به‌ڕێوه‌چوو
رووداو ـ هه‌ولێر
لیژنه‌ی باڵای پڕۆژه‌كان و میرات له قه‌ته‌ر یه‌كه‌م وه‌شانی كۆنگره‌ی ساڵانه‌ی بۆ گۆڕینه‌وه‌ی زانیاری له ده‌وحه‌ی پایته‌خت سازدا، به ئامانجی تیشك خستنه سه‌ر پلان و ئاماده‌كارییه‌كانی قه‌ته‌ر بۆ میوانداریكردنی مۆندیالی 2022.
له كۆنگره‌كه‌دا كۆمه‌ڵێك له شاره‌زا و پسپۆرانی لیژنه‌ی باڵا تاوتوێی چه‌ندین پرسی په‌یوه‌ست به پاڵه‌وانێتییه‌كه‌یان كرد، له‌وانه‌ش به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر كاركردن، چاودێریكردنی كرێكاران، یاریگه‌كان، ئاساییش و چه‌ندین پرسی دیكه، ئه‌ویش به ئاماده‌بوونی زیاتر له 200 میوان له سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان و كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت.
له‌و كۆنگره‌یه‌دا هه‌روه‌ها چه‌ندین ده‌ستپێشخه‌ری خرانه‌ڕوو بۆ پشتگیریكردن له میراتی مرۆیی، كه مۆندیالی 2022 ئامانجیه‌تی له‌دوای خۆی جێبهێڵێت، زێده‌باری تیشك خستنه سه‌ر پرۆگرام و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی تایبه‌ت به لیژنه‌ی باڵا.
له وتاری كردنه‌وه‌ی كۆنگره‌كه‌دا، حه‌سه‌ن عه‌بدوڵڵا ئهلزهوادی، ئه‌مینداری گشتی لیژنه‌ی باڵای پڕۆژه‌كان و میرات گوتی "ئێمه له لیژنه‌ی باڵا پابه‌ندین به‌وه‌ی گره‌نتی بده‌ین كه پاڵه‌وانێتی جامی جیهان هانده‌ر و بزوێنه‌رێكی باش ده‌بێت بۆ هێنانه‌دی گۆڕانكاری باش بۆ قه‌ته‌ر و ناوچه‌كه". هه‌روه‌ها گوتی "ئه‌و ده‌رفه‌ته به باشی ده‌قۆزینه‌وه بۆ به‌هێزتركردنی ئابووری وڵاته‌كه‌مان و پێشخستنی كه‌رتی پێشه‌سازی وه‌رزشی له جیهاندا".
له لای خۆیه‌وه ئه‌ندازیار یاسر جه‌مالی جێگری نووسینگه‌ی هونه‌ری پرۆژه‌كان له لیژنه‌ی باڵا گوتی "ئێمه له لیژنه‌ی باڵا سوورین له‌سه‌ر به‌كارهێنانی زانیاری و ئه‌زموونه‌كانمان، ئێمه پابه‌ندین به‌وه‌ی هه‌موو هه‌وڵێك بده‌ین له‌پێناو سه‌رخستنی ئه‌م پاڵه‌وانێتییه".
لیژنه‌ی باڵا له سه‌ره‌تای ساڵی 2021 ورده‌كاری له‌سه‌ر وه‌شانی دووه‌می كۆنگره‌كه ئاشكراده‌كات.
بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر له‌باره‌ی ئاماده‌كارییه‌كانی قه‌ته‌ر بۆ میوانداریكردنی مۆندیالی 2022 سه‌ردانی qatar2022.qa بكه.