رووداو - هەولێر
له خولی باسكه‌ی ئه‌مه‌ریكا تیمی میلواكی باكس بردنه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی تۆماركرد و ئه‌مجاره‌یان له تیمی چارلۆت هۆرێنتسی برده‌وه به ئه‌نجامی 131- 114 خاڵ، بەمەش گەڕایەوە پێشەنگی بەشی رۆژهەڵات.
له یارییه‌كه‌دا جیانیس ئانتیتۆ كۆنۆمبۆ یاریزانی میلواکی به تۆماركردنی 26 خاڵ سه‌ركردایه‌تی تیمەکەی كرد بۆ بردنه‌وه‌ی یارییه‌كه.
هه‌روه‌ها برۆك لۆپێز به 25 خاڵ به‌شداریی بردنه‌وه‌ی میلواكی كرد له یارییه‌كه‌دا.
به‌م بردنه‌وه‌یه، كه بردنه‌وه‌ی ژماره 50 بوو له‌م وه‌رزه‌دا، تیمی میلواكی گه‌ڕایه‌وه پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی تیپه‌كانی به‌شی رۆژهه‌ڵاتی ئێن بی ئه‌ی و لە گەیشتن بە پلەی ئۆف نزیکبووەتەوە.
سه‌باره‌ت به یانه‌ی چارلۆت، ئه‌مه دۆڕانی ژماره 36ـه كه له‌م وه‌رزه‌دا دووچاری ده‌بێت و له پله‌ی ده‌یه‌می ریزبه‌ندی تیپه‌كانی به‌شی رۆژئاوایه و زۆر دووره له گه‌یشتن به قۆناخی پله‌ی ئۆف.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ