راگەیێندراوی فەرمی یانەی بارسێلۆنا دەربارەی پێکانەکانی عوسمان بڵاوکرایەوە

10-03-2019
سه‌فین ته‌ها @safintaha
نیشانەکردن بارسێلۆنا - دێمبێلی - ئیسپانیا
A+ A-
رووداو-هەولێر

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دەربارەی پێکانەکەی عوسمان دێمبێلی راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژە بە پێکانی ئەو یاریزانە دەکات.

بارسێلۆنا لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە کە پشکنینیان بۆ عوسمان دێمبێلی کردووە و دەرکەوتووە کە پێکانێکی بچووكی لە بەستەرەکانی ئەژنۆی چەپیدا هەیە.

ماڵپەڕی فەرمی یانەی بارسێلۆنا ئەمەی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە کە هێشتا دیارنییە ئایا دێمبێلی دەتوانێ بەرامبەر بە لیۆن لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا یاری بکات یان نا.

بڵاوکراوەکەی یانەی بارسا ئاماژەشی بەوەداوە کە چارەنووسی دێمبێلی بۆ یارییەکەی لیۆن لە چەند رۆژی داهاتوودا ئاشکرادەبێت.

شەوی رابردوودا دێمبێلی لە گێمی دووەمی یاریی یانەکەی بەرامبەر بە رایۆ ڤاییکانۆ چووە نێو یاریگە و هەستی بە ئازار کرد.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە