ئامارە سەرنجڕاکێشەکانی قەتەر و ئوردن پێش یاریی کۆتایی

10-02-2024
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن موسا تەعمەری ئەکرەم عەفیف جامی ئاسیا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ ئێوارە یاریی کۆتایی جامی ئاسیا، لەنێوان هەردوو هەڵبژاردەی قەتەر و ئوردن بەڕێوەدەچێت، قەتەر دەیەوێت دووەم نازناوی لەسەریەکی جامی ئاسیا بباتەوە و ئوردنیش چاوی لە بەدەستهێنانی یەکەم نازناوی پاڵەوانێتییەکەیە.
 
هەردوو هەڵبژاردە لە پاڵەوانێتییەکەدا خاوەنی چەند ئامارێکی سەرنجڕاکێشن کە بەمشێوەیەن.
 
* ئەمە یەکەمجارە لە مێژووی جامی ئاسیادا، هەردوو هەڵبژاردە بەرامبەر یەکدی یاریی بکەن.
 
* لە دوایین 4 یاریی نێوانیاندا هەڵبژاردەی ئوردن هیچ یارییەکی بەرامبەر قەتەر نەدۆڕاندووە، 2 یاریی بردووەتەوە و لە 2 یارییدا یەکسانبووە.
 
* ئەمە جاری سێیەمە دوو هەڵبژاردەی عەرەبی دەگەنە یاریی کۆتایی، دوای 1996 لەنێوان ئیمارات و سعودیە، 2007 لەنێوان عێراق و سعودیە.
 
* هەڵبژاردەی قەتەر لە دوایین 13 یاریی جامی ئاسیادا، هیچ یارییەکی نەدۆڕاندووە، 12 یاریی لە کاتی ئاساییدا بردووەتەوە.
 
* قەتەر دەیەوێت ببێتە پێنجەم هەڵبژاردەی ئاسیا خاوەنی 2 نازناو یان زیاتری پاڵەوانێتییەکە بێت، دوای کۆریای باشوور، ئێران، سعویە و ژاپۆن
 
* قەتەر لەرووی پاسەوە لە هەڵبژاردەکانی دیکە باشترە، لە جامی ئاسیای ئەمجارەدا جیاوازییەکەی لەگەڵ تیپەکانی دیکە 66.4٪ بووە، لە بەرامبەردا ئوردن جیاوازییەکەی لەگەڵ تیپەکانی کە رووبەڕووی بوونەتەوە 83.3٪ بووە، کە پێنجەم بەرزترین رێژەیە.
 
* هەڵبژاردەی ئوردن 5 گۆڵی لە دەرەوەی ناوچەی سزا تۆمارکرد، ئەمە بەرزترین رێژەیە لە جامی ئاسیادا و لەگەڵ ئوزبەکستان لە 2011 یەکسانبووەوە.
 
* ئوردن لە جامی ئاسیای ئەمجارەدا 12 گۆڵی تۆمارکردووە.
 
* حوسێن عەموتە، سێیەم راهێنەری عەرەبە هەڵبژاردەیەک بگەیێنێتە یاریی کۆتایی جامی ئاسیا، دوای خەلیل زیانی لەگەڵ سعودیە و ناسڕ جەوهەر لەگەڵ هەمان هەڵبژاردە.
 
* ئەکرەم عەفیف، لە جامی ئاسیای رابردووە بەشداریی لە 19 گۆڵدا کردووە، 6 گۆڵ و 13 ئاسیستی هەیە، ئەمە بەرزترین رێژەی یاریزانێکە لەو کاتەوەی ئەم داتایانە بۆ جامەکە زیادکراون لە 2007.
 
* ئەکرەم عەفیف لە دوایین 9 یاریی جامی ئاسیادا بەشداریی لە 8 گۆڵدا کردووە.
 
* موسا تەعمەری، لە جامی ئاسیای 2023 توانیوویەتی 23 بڕینی هەبێت، ئەمە بەرزترین رێژەی پاڵەوانێتییەکەیە، 14 بڕینی سەرکەوتووی هەبووە، 8 لێدانی دروستیشی بۆ گۆڵ هەبووە کە ئەمەشیان بەرزترینە.
 
* یەزن عەرەب، 450 خولەک یارییکردووە و هیچ یاریزانێک نەیتوانیووە ئەو یاریزانە ببڕێت، ئەمە درێژترین ماوەی پاڵەوانێتییەکەیە هاوشانی حوسێن کەنعانیی یاریزانی ئێران.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئامادەبوونی هاندەران لە ستۆدیۆی تایبەتی رووداو بۆ رووماڵی یارییەکانی یۆرۆی 2024. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

بینەرانی رووداو بوونە براوەی یۆرۆ 2024

بینەرانی رووداو بەشێوەیەکی زۆر ئینتراکتیڤ بەشدارییان لە بەرنامەکانی رووداو دا کرد، بۆ نیشاندانی بۆچوون و پێشبینییەکانیان، بە ملیۆنان تێچێن (کۆمێنت) بەشدارییان لەگەڵ بەرنامەی (ستۆدیۆی یۆرۆ)ی رووداو دا کرد. 84 بینەری رووداو لە پارێزگا جیاوازەکانی کوردستان بوونە براوەی خەڵاتەکانی رووداو. خەڵاتەکانیش بەوشێوەیە بوون:( یەک ئۆتۆمبێل، 23 تەلەڤزیۆن، 23 لیرەی زێڕ، 28 ئایپاد، 20 مۆبایلی زیرەک، 12 دەست کەلوپەلی نێوماڵ).