رووداو دیجیتاڵ
لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی تۆپی پێی ئەرجەنتین و یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی بڕی 3.5 ملیۆن یۆرۆ واتە 3.74 ملیۆن دۆلار بۆ زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکەی باکووری کوردستان، رۆژئاوای کوردستان، تورکیا و سووریا تەرخان دەکات.
هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەرجەنتین رۆژی هەینی لە تویتێکدا بڵاویکردەوە: "لیۆنێل مێسی بڕی 3.5 ملیۆن یۆرۆی بەخشیووە بۆ یارمەتیدانی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی تورکیا و سووریا".
ژمارەیەک لە ماڵپەڕەکان بە بایەخەوە هەواڵەکەیان بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەیان بەوە کردووە، پێدەچێت بەخشینەکەی لیۆنێل مێسی گەورەترین بەخشینی تاکەکەسی بووبێت تۆمارکرابێت.
کەسایەتی، یانە و دامەزراوە وەرزشییەکان لە ماوەی سێ رۆژی رابردوودا هاوسۆزیی قووڵی خۆیان بۆ زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکەی باکووری کوردستان، رۆژئاوای کوردستان، تورکیا و سووریا دەربڕیوە.
بوومەلەرزەکەی رۆژی دووشەممە زیانی گەورەی هەبوو. رۆژی هەینی فەخرەدین کۆجا، وەزیری تەندروستیی تورکیا رایگەیاند، 20 هەزار و 212 کەس گیانیان لەدەستداوە و 80 هەزار و 52 کەسی دیکە بریندارن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ