ڤیدیۆ: چێڵسی بە زەحمەت گەیشتە یاریی کۆتایی مۆندیالی یانەکان

10-02-2022
ئیحسان تاهیر
هیلال 0-1 چێڵسی
هیلال 0-1 چێڵسی
نیشانەکردن چێڵسی یانەی هیلالی سعودی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە یارییەکی ئاستبەرزدا، یانەی چێڵسی ئینگلیزی بلیتی یاریی کۆتایی مۆندیالی یانەکانی بەدەستهێنا، دوای ئەوەی بە زەحمەت لە یانەی هیلالی سعودی بردەوە.
 
لە یاریی پێشکۆتایی مۆندیالی یانەکاندا، هیلال و چێڵسی لەسەر یاریگەی محەممەد بن زید لە ئیمارات رووبەڕووی یەکدی بوونەوە و یارییەکە بە ئەنجامی 1-0 لە بەرژەوەندی یانە ئینگلیزییەکە کۆتاییهات.
 
یارییەکە بە گۆشاری چێڵسی و بەرگرییەکی پتەوی هیلال دەستیپێکرد، تاوەکو رۆمیلۆ لوکاکوی هێرشبەری بەلجیکی لە خولەکی 32 توانی گۆڵی پێشکەوتن بۆ یانە لەندەنییەکە تۆماربکات.
 
نیوەی یەکەم بە پێشکەوتنی چێڵسی کۆتاییهات و لە نیوەی دووەمدا هیلال زۆر باش دەرکەوت و چەندینجار مەترسی خستە سەر گۆڵی چێڵسی، بەڵام ئەنجامی یارییەکە تاوەکو فیکەی کۆتایی ناوبژیوان وەک خۆی مایەوە و چێڵسی گەیشتە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە.
 
یانەی چێڵسی لە یاریی کۆتاییدا رووبەڕووی یانەی پالمیراسی بەرازیلی دەبێتەوە، کە ئەویش بە بردنەوە لە ئەهلی میسری بلیتی یاریی کۆتایی بەدەستهێناوە.
 
یانەی هیلالیش لە یاریی دیاریکردنی پلەی سێیەم و چوارەمدا بەرامبەر یانەی ئەهلی یاری دەکات.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە