رووداو – هەولێر
یاری کلاسیکۆی عێراق و دێربی بەغدا لەنێوان هەردوو یانەی زەورا و جەوییە لە خولی عێراق بەیەکسانبوون کۆتاییهات.
لە یارییەکی دواخراوی گەڕی سێیەمی خولەکەدا هەردوو یانە بەئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆری هاندەران لەنێو یاریگەی شەعب بەڕێوەچوو و هەردوو یانە بەگۆڵێک یەکسانبوون.
پێش دەستپێکردنی یارییەکە بە 10 خولەک موهەنەد محەممەد عەلی، یاریزانی پێشووی یانەی جەوییە هاتە نێو یاریگە و دوای ئەنجامدانی چەند نمایشێک بەیەکجاری وازی لە یاریکردن هێنا، دوای ئەوە یارییەکە دەستیپێکرد و گێمی یەکەم بێ گۆڵ کۆتاییهات.
لە گێمی دووەمدا لە خولەکی 78 عەلا عەبدولزەهرە کاپتنی یانەی زەورا گۆڵی یەکەمی بۆ یانەکە تۆمارکرد، لە خولەکی 84 موهەنەد عەبدولرەحیم لێدانێکی سزای بۆ زەورا لەدەستدا و فەهد تاڵب لێدانەکەی گەڕاندەوە و لە هێرشێکی پێچەوانەدا ئەمجەد رازی بەلێدانێکی سەرنجڕاکێش ئەنجامەکەی بۆ جەوییە یەکسانکردەوە و یارییەکە بەیەکسانبوون بەگۆڵێک بۆ هەردوو یانە کۆتاییهات.
علا عبدولزەهرە
ئێستا زەورا لە پلەی سێیەمە بە کۆکردنەوەی 35 خاڵ و جەوییەش لە پلەی پێنجەم خاوەنی 32 خاڵە، بەڵام سێ یاری دواخراوی ئەنجامنەداوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ