رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ کاژێر 22:00 بە کاتی باشووری کوردستان، یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید لە قۆناخی پێشکۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا، کە لە سعودیە بەڕێوەدەچێت، رووبەڕووی یانەی ریال مەدرید دەبێتەوە و براوە دەچێتە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە، کە بەرامبەر براوەی یاریی بارسێلۆنا و ئوساسۆنا یاری دەکات.
10 ئامار، داتا و راستی سەبارەت بە دێربیی مەدرید دەخەینەڕوو:
1- ریال مەدرید 12 جار نازناوی جامی سوپەری ئیسپانیای بەدەستهێناوە. دووەم یانەیە کە زۆرترین نازناو لە مێژووی رکابەرییەکەدا بەدەستبهێنێت دوای بارسێلۆنا، کە خاوەنی 14 نازناوە.
2- ریال مەدرید شانبەشانی بارسێلۆنا یەکێکە لەو دوو یانانەی کە بەشداری لە هەر چوار وەشانی جامی سوپەری ئیسپانیادا کردووە، لە دوای ئەوەی لە وەرزی 2019-2020ـەوە شێوازی پاڵەوانێتییەکە گۆڕاوە.
3- ئاتلێتیکۆ مەدرید لە کۆی هەشت بەشداری لە پاڵەوانێتییەکەدا تەنیا دووجار جامی سوپەری ئیسپانیای بەدەستهێناوە.
4- ئاتلێتیکۆ مەدرید دووەم یانەیە کە وەک سێیەمی لالیگا بەشداری لە جامی سوپەری ئیسپانیادا بکات، لەدوای ریال مەدرید لە ساڵی 2020.
5- ریال مەدرید لە 3 یاری بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید لە جامی سوپەری ئیسپانیادا هیچ سەرکەوتنێکی بەدەستنەهێناوە.
6- دوایین پێنج یاریی فەرمی نێوان ریال مەدرید و ئاتلێتیکۆ مەدرید لەسەر یاریگایەکی بێلایەن چوونەتە کاتی زیادکراو.
7- دوای بردنەوە لە ریال مەدرید لە لالیگا، کە لە مانگی ئەیلوولدا 3-1 لێیبردەوە، ئاتلێتیکۆ مەدرید ئەگەری بردنەوەی دوو یاری فەرمی لەسەریەکی لە ریال مەدرید هەیە، بۆ یەکەمجار لە دوای زنجیرەیەک بردنەوەی لەسەریەک لە نێوان ساڵانی 2014 بۆ 2015.
8- دوای ئەوەی لە گەڕی یەکەمی لالیگا بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید گۆڵی تۆمارکرد و لە گەڕی یەکەمی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر یونیەن بەرلین گۆڵی تۆمارکرد، جود بێلینگهام دەتوانێت ببێتە دووەم یاریزان لە دوای مارکۆ ئاسێنسیۆ، کە لە یەکەم یارییدا بۆ ریال مەدرید لە لالیگا و چامپیۆنزلیگ و جامی سوپەری ئیسپانیا گۆڵ بکات.
9- کارلۆ ئەنچێلۆتی بۆ جاری 23 لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا رووبەڕووی دیێگۆ سیمیۆنی راهێنەری ئاتلێتیکۆ مەدرید دەبێتەوە، کە هەریەکێکیان 8 جار سەرکەوتنیان بەرامبەر یەکدی بەدەستهێناوە و 6 جاریش یەکسانبوونە.
10- دیێگۆ سیمیۆنی وەک راهێنەری ئاتلێتیکۆ مەدرید 11 سەرکەوتنی بەسەر ریال مەدریددا بەدەستهێناوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ