ڤیدیۆ؛ سێڤییا ناهێڵێت ریال مەدرید پشوو بدات

10-01-2022
سه‌فین ته‌ها @safintaha
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

یانەی سێڤییا ناهێڵێت ریال مەدرید بە ئاسانی بەرەو نازناوی ئەم وەرزەی لالیگا هەنگاو بنێت، ئەمجارەیان شکستی بە یانەی خیتافی هێنا، ئەو خیتافییەی کە هەفتەی رابردوو لە ریالی پێشەنگی بردەوە.
 
سێڤییا لەسەر یاریگەی خۆی کە رامۆن سانچێز پیزخوانە، میوانداری نوێنەرەکەی شاری مەدریدی کرد و یارییەکەشی بە ئەنجامی گۆڵێكی بێ وەڵام لێبردەوە.
 
تاکە گۆڵەکەی سێڤییا لە رێگەی رافایێل میر ڤیسێنتییەوە لە خولەکی 22 تۆمارکرا.
 
یانەکەی ئەندەلوس بە کۆکردنەوەی 44 خاڵ و بە یارییەک کەمترەوە پلەی دووەمی لالیگای گرتووە، ئێستا 5 خاڵ لە دوای یانەی ریال مەدریدی پێشەنگی لالیگاوەیە.
 
بەڵام یانەی خیتافی دۆخی باش نییە، تەنیا 18 خاڵی هەیە و پلەی 16ـی بەدەستەوەیە و شەڕی مانەوە لە لالیگا دەکات.
 
لە یارییەکی دیکەی لالیگادا، یانەی رایۆ ڤاییکانۆ هەلی ئەوەی لەدەستدا کە پێش بارسێلۆنا بکەوێ و لەگەڵ یانەی ریال بێتیس بە گۆڵێک یەکسانبوون.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە