ئاتلێتیکۆ مەدرید و ڤیاریال خاڵەکانیان دابەشکرد

10-01-2022
سه‌فین ته‌ها @safintaha
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

هەردوو یانەی ڤیاریال و ئاتلێتیکۆ مەدرید لە یارییەکی سەرنجڕاکێشدا بە ئەنجامی دوو گۆڵ بۆ هەرلایەکیان یەکسانبوون.
 
یارییەکە لە یاریگەی لاسیرامیکا کرا، ڤیاریالی خانەخوێ لە گەڕی 20ـی خولی ئیسپانیا نەیهێشت کوڕانی سیمیۆنی سێ خاڵی یارییەکە ببەنەوە و یەکسانبوونی لەسەر کردنە ناچاری.
 
ئانخێل کۆریا، یەکێک لە جوانترین گۆڵەکانی ئەم وەرزەی لالیگای تۆمارکرد، دوای ئەوەی لە ناوەڕاستی یاریگەوە بە لێدانێکی بەهێز گۆڵی پێشکەوتنی ئاتلێتیکۆی لە خولەکی 20ـدا تۆمارکرد.
 
لە خولەکی 22 دانی پارێخۆ لێدانی سزای لەدەستدا و یانەکەی لە گۆڵێک بێبەشکرد، لە جاری دووەمیشدا بووە هۆکاری هەژمارنەکردنی گۆڵەکە.
 
لە خولەکی 29 پاو تۆرێس گۆڵی یەکسانبوونەوەی بۆ یانەی ڤیاریال تۆمارکرد.
 
یانە زەردەکە لە خولەکی 58 جارێکی دیکە لە رێگەی بەرگریکارانییەوە گۆڵی تۆمارکرد و پێشکەوتن، دوای ئەوەی ئەلبێرتۆ مۆرینیۆ ئەو کارەی کرد.
 
دوای تەنیا نۆ خولەک لە گۆڵەکەی مۆرینیۆ، جیۆفری کۆندۆگبیا ئەنجامەکەی بۆ یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید تۆمارکرد، هەمان یاریزان لە خولەکی کۆتایی یارییەکەدا بە کارتی سوور کرایە دەرەوە.
 
ئاتلێتیکۆ مەدرید بە کۆکردنەوەی 33 خاڵ لە پلەی چوارەمە، بە جیاوازیی گۆڵ لەگەڵ یانەی ریال سۆسیداد، یانەی ڤیاریالیش پلەی هەشتەمی بەدەستەوەیە بە 29 خاڵ.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە