کۆمان ناوێڕێت سەر لە تۆپ بدات

10-01-2021
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن کێنگسلی کۆمان
A+ A-

رووداو دیجیتال

کەس گومانی لە تواناکانی کێنگسلی کۆمانی یاریزانی فەرەنسی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی نییە، بەڵام بەدانپێدانانی خۆی کەموکوڕییەکی هەیە کە بەهۆیەوە هەمیشە هاوڕێکانی گاڵتەی پێدەکەن.

کۆمان دان بەوەدا دەنێت کە ترسی هەیە لە لێدانی تۆپ بەسەر و دەڵێت "هەر بە خۆڕسکی ناوێرم سەر لە تۆپ بدەم، بۆیە هەمیشە هاوڕێکانم گاڵتەم پێدەکەن".

ئەمە لە کاتێکدایە کە کۆمان لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگی ساڵی رابردوودا بەسەر گۆڵی بردنەوەی بۆ بایرن میونشن لە دژی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی تۆمارکرد و نازناوەکەی بە یانە باڤارییەکە بەخشی.

رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی ئەو پرسیارەی رووبەڕووی کۆمان کردووەتەوە و لێیپرسیوە، ئەی چۆن بەسەر گرنگترین گۆڵی کاروانی خۆت تۆمارکرد؟ ئەو لە وەڵامدا دەڵێت "ئەوکاتیش ترسم هەبوو، بەڵام دەبووایە هەر لێیبدەم، سەیری وێنەکانم بکەن، ئەوکات چاوم نوقاندووە لە کاتی لێدانەکە".

کۆمان دووپاتیدەکاتەوە کە ئەو هەرگیز نایەوێت بە سەر لە تۆپ بدات، مەگەر ناچاربێت، ئەوکاتیش چاوەکانی دەنوقێنێت و دەڵێت "سەیری وێنەکانم بکەنەوە لە هەموویاندا چاوەکانم دەنوقێنم، کاتێک بەسەر لە تۆپ دەدەم، ئەمە ترسێکی سروشتییە".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە