بەفەرمی سەرهنگ موحسین پەیوەندی بە یانەی شورتە کرد


رووداو – هەولێر

بەشێوەیەکی فەرمی سەرهەنگ موحسین، کاپتن و گۆڵپارێزی یانەی هەولێر پەیوەندیی بە ریزەکانی یانەی شورتەی عێراقی کرد.

لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ تۆڕی میدیایی رووداو، کاپتنەکەی هەولێر رایگەیاند بۆ ئەوەی پارێزگاری لە توانای جەستەیی خۆی بکات پەیوەندیی بە ریزەکانی ئەو یانەیە کردووە و بەشێوەی خواستن تاوەکو کۆتاییهاتنی رکابەرییەکانی خولی عێراق لە ریزەکانی ئەو یانەیە یاریدەکات.

دوای ئەوەی یانەی هەولێر خۆی لە خولی عێراق کشاندەوە یاریزانەکانی بەشێوەی خواستن پەیوەندییان بە یانەکانی دیکەی عێراق کرد، فەرحان شکور، ئیڤان خالید، نیاز محەممەد، دیار رەحمان و بارزان شێرزادیش پەیوەندیان بە ریزەکانی یانەی نەفتی ناوەڕاست کردووە.