ڤیدیۆ؛ رۆناڵدۆ سەرکردایەتی نەسڕی کرد بۆ سەرکەوتنێکی نوێ

رووداو دیجیتاڵ

 

یانەی نەسڕ، بە سەرکردایەتی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، لە گەڕی شانزدەمی خولی رۆشنی سعودیەدا، میوانداری یانەی ریازی کرد و بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لێیبردەوە.
 
نەسڕ لە خولەکی سی و یەک بە گۆڵێکی ئەستێرەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ پێشکەوتنی بەدەستهێنا.
 
یاریزانە پۆرتوگالییەکە بەشداری لە گۆڵی دووەمیشدا کرد، کاتێک تۆپەکەی بە ئۆتاڤیۆ گەیاند و ئەویش لە خولەکی سێیەمی زیادکراوی نیوەی یەکەمدا بەسەر گۆڵی دووەمی تیپی خاوەن یاریگەی تۆمارکرد.
 
لە خولەکی شەست و حەوتدا تالیسکا گۆڵی سێیەمی نەسڕی تۆمارکرد.
 
ئاندرێ گرای لە خولەکی شەست و هەشتدا بە گۆڵێک هیوای ریازی زیندووکردەوە. بەڵام تیپی میوان نەیتوانی گۆڵی زیاتر بکات، تاوەکو لە خولەکی چوارەمی کاتی زیادکراودا تالیسکا گۆڵی دووەمی خۆی و چوارەمی نەسڕی تۆمارکرد، یارییەکە بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بەرژەوەندی رۆناڵدۆ و هاوڕێکانیدا تەواوبوو.
 
بەم سەرکەوتنە یانەی نەسڕ بە سی و حەوت خاڵ لە شانزە یارییدا پلەی دووەمی لە ریزبەندیی خولەکەدا پاراست و بە حەوت خاڵ لە دوای یانەی هیلالی پێشەنگەوەیە.
 
لە کاتێکدا ریاز بە شانزە خاڵ لە پلەی چواردەمی ریزبەندیدایە.