ناوبژیوانی یاریی كلاسیكۆ دیاریكرا

09-12-2019
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
نیشانەکردن کلاسیکۆ
A+ A-

رووداو – هه‌ولێر

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا، ناوبژیوانی یاریی كلاسیكۆی دیاریكرد، كه‌ 18ی ئه‌م مانگه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

رۆژی 18ی ئه‌م مانگه‌ یاریی كلاسیكۆی یه‌كه‌می ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی ئیسپانیا، له‌ نێوان بارسێلۆنا و ریال مه‌درید له‌ یاریگه‌ی كامپ نوو له‌ بارسێلۆنا ده‌كرێت.

فیدراسیۆنی ئیسپانیا بۆ یارییه‌كه‌، خۆزێ هێرناندێز هێرناندێزی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی یارییه‌كه‌ ده‌ستنیشانكرد.


هێرناندێز ئه‌م وه‌رزه‌ یه‌ك یاریی بارسێلۆنای به‌ڕێوه‌بردووه‌، كه‌ به‌رامبه‌ر لیڤانتی بوو، تێیدا بارسا یارییه‌كه‌ی به‌ 1-3 گۆڵ دۆڕاند.

به‌ڵام هه‌ر ئه‌و ناوبژیوانه‌ یاریی كلاسیكۆی وه‌رزی رابردووی به‌ڕێوه‌برد، ئه‌وكاته‌ی بارسا یارییه‌كه‌ی به‌ 5-1 گۆڵ له‌ ریال مه‌درید برده‌وه‌.

یاریی كلاسیكۆی ئه‌مجاره‌، پێنجه‌م یاریی ئه‌و ناوبژیوانه‌یه‌ كه‌ به‌ڕێوه‌ی ببات، له‌ كۆی چوار كلاسیكۆی پێشتردا، كه‌ خۆزێ هێرناندێز تێیدا ناوبژیوان بووه‌، 2 جار بارسێلۆنا براوه‌ بووه‌ و جارێكیش ریال مه‌درید، یه‌ك یارییش به‌ یه‌كسانبوون كۆتاییهاتووه‌.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە