رووداو ـ هه‌ولێر
فرێدریك ماسارا، به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشیی یانه‌ی میلانی ئیتالی رایگه‌یاند، یانه‌كه‌یان چاوه‌ڕێی بڕیاری زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچه بۆ دیاریكردنی ئه‌و یانه‌یه‌ی كه ده‌یه‌وێ بچێته ریزه‌كانی.
زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچ پاش ئه‌وه‌ی بووه یاریزانێكی ئازاد له‌دوای ته‌واوبوونی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی لۆس ئه‌نجلس گالاكسی ئه‌مریكی، رایگه‌یاند كه ده‌گه‌ڕێته‌وه خولی ئیتالی و گوتی "راوێژ به خێزانه‌كه‌م ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار بده‌ین بچمه ریزه‌كانی كام یانه".
ماسارا، له‌و باره‌یه‌وه زیاتر گوتی "هیچ شتێكی نوێ له‌باره‌ی ئیبراهیمۆڤیچه‌وه نییه و هێشتا هیچ دانوستانێكمان له‌گه‌ڵیدا ده‌ستپێنه‌كردووه، ئه‌و ئێستا بیر له‌و یانه‌یه ده‌كاته‌وه كه ده‌یه‌وێ بچێته ریزه‌كانی، ئێمه‌ش چاوه‌ڕێین بزانین چ بڕیارێك ده‌دات".
به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشیی میلان دووپاتیشیكرده‌وه كه یاریزانه‌كه مافی خۆیه‌تی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ هه‌ر یانه‌یه‌ك بكات كه حه‌زی لێیه‌تی.
میلان هاوشانی ناپۆلی و بۆلۆنیا بایه‌خ به تواناكانی زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچ ده‌دات و ده‌یه‌وێ له مێركاتۆی زستانه‌دا بیباته ریزه‌كانی.
زڵ‌اتان پێشتر له خولی ئیتالیادا یاری بۆ یانه‌كانی یوڤێنتوس و ئینته‌رمیلان و ئه‌ی سی میلان كردووه.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ