"سۆشیاڵ میدیا قێزەونە"



رووداو-هەولێر

ئیگۆر ئاکینفێڤ ،گۆلپارێزی یانەی سیسکا مۆسکۆی رووسی سۆشیال مێدیا بە قێزوەن ناودەبات.


گٶلپارێزەکەی سیسکا لە لێدوانی بۆ رۆژنامەڤانانی رووسیا گوتی" سۆشیاڵ میدیا بەکارناهێنم، هۆکارەکەشی ئاشکرایە ئەویش لەبەر ئەوەی کە سۆشیاڵ میدیا زۆر خراپە، سوپاس بۆ خوا کارەکەم زۆر باشە و بۆ هەمووشتێک ئێمە گفتوگۆ دەکەین و بیر و ڕا دەگۆرینەوە".


ئاکینفێڤ زیاتر گوتیشی" کەس ناتوانێت هیچ شتێک لەبارە ئێمەوە بدۆزێتەوە ئەگەر هەیە با بڵاویبکاتەوە، کاتێک دەچمە ماڵەوا لەجیاتی ئەوەی تەماشای سۆشیاڵ میدیا بکەم لەگەڵ ماڵەوە گفتوگۆ دەکەم"


گۆڵپارێزە 32 ساڵییەکە111 جار درێسی هەڵبژاردەی رووسیای پۆشیوە، لە ساڵی 2003 وە لە یانەی سیسکا مۆسکۆ یاریدەکات.