بۆ سوپەر کلاسیکۆ هاوژینەکان لەیەکترجیادەبنەوە

09-12-2018
رۆژان عەبدلرەحمان
نیشانەکردن ئیسپانیا
A+ A-

رووداو-هەولێر

هاندەرانی هەردوو یانەی بۆکا جۆنیۆرز و ریڤەرپلەیت بۆ کڕینی بلیتی یارییەکە ئۆتۆمبێلەکانیان دەفرۆشن.

دوای ئەوەی بەهۆی شەڕو ئاژاوە یاری نێوان هەردوو یانەی بۆکا جۆنیۆرز و ریڤەرپلەیتی ئەرجەنتینی گواسترایەوە سانتیاگۆ بێرنابیۆ، هاندەران بۆ بینینی یارییەکە ئۆتۆمبێلەکانیان دەفرۆشن.

نیکۆلاس ماتێرا، سەرۆکی دەستەی هاندەرانی یانەی بۆکا بۆ میدیاکانی ئەرجەنتین گوتی" من خەڵک وا دەناسم لەسەر بۆکا جۆنیۆرز جیابوونەتەوە، زۆر جار گوتوویانە هاوژینەکانی یان من هەڵدەبژێری یان بۆکا ئەوانیش بۆکا جۆنیۆرزیان هەڵبژاردووە، ئێستا بۆ یارییەکە و کڕینی بلیتەکەی سەیارەکەیان دەفرۆشن بۆ ئەوەی خەرجی فرۆکە و هۆتێل و بلیتەکەی پێ پەیدا ببێت، هەندێ کەسیش تەنیا لەبەر ئەوەی شوێنی کارەکەی رێگەی نەداون بڕۆن بۆ بینینی یارییکە وازیان لە کارەکەیان هێناوە، هەندێکیش ئەو پارەیەی کە پاشەکەوتی کردووە بۆ بینینی یارییەکە خەرجی دەکات".

ئەمشەو کاژێر 22:30 لە یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ هەردوو یانەی ئەرجەنتینی بۆکا جۆنیۆرز و ریڤەرپلەیت رووبەرووی یەکدەبنەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە