فراوانكردنی یاریگەی یانەی لیڤەرپوول دەستیپێكرد

09-12-2014
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
نیشانەکردن لیڤەرپوول
A+ A-
رووداو - هەولێر

کارە سەرەتاییەکان بۆ زیادکردنی کورسییەکانی یاریگەی ئانفێڵد رۆدی تایبەت بەیانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی دەستیپێکرد.
ئەو کارانە بە گشتی بریارە لە ساڵی داهاتوودا دەستیپێبکرێت، کۆی گشتی نرخی تێچووی ئەو نۆژەنکردنەوەیەش نزیکەی سەد و پەنجا ملیۆن یۆرۆ تێدەچێت. 

یانەی لیڤەرپوول لە بەیاننامەیەکیدا ئەوەی بڵاوکردووەتەوە کە دەیانەوێت هەشت هەزار و پێنچ سەد کورسی دیکە بۆ یاریگەکە زیادبکەن و کە ئێستا ریژەی کورسییەکانی یاریگەی ئانفێلدۆ رۆد چل و پێنچ هەزار کورسییە.

پێشبینیش دەکرێت کارەکانی ئەم نۆژەنکردنەوەیە تا ساڵی 2016 یان 2017 بخایەنێت، پێشنیاری ئەوەشکراوە کە چوار هەزار و هەشتسەد کورسی دیکەش زیاد بکرێت، بەم رێژەی کورسییەکانی ئانفێلد دەگاتە نزیکەی پەنجاو نۆهەزار.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە