ڤیدیۆ؛ پالمیراس هەلی گەیشتن بە پێشەنگی خولی بەرازیلی لەدەستدا

09-11-2023
ئیحسان تاهیر
فلامینگۆ 3-0 پالمیراس
فلامینگۆ 3-0 پالمیراس
نیشانەکردن فلامینگۆ پالمیراس
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

یانەی پالمیراس هەلی گەیشتن بە پێشەنگی خولی بەرازیلی نەقۆستەوە، دوای ئەوەی سێ خاڵی زۆر گرنگی لەدەستدا.
 
پالمیراس لە گەڕی سی و سێی خولی بەرازیلدا، لەسەر یاریگای بەنێوبانگی ماراکانا بووە میوانی فلامینگۆ و بە ئەنجامی 0-3 پێیدۆڕا.
 
پێدرۆ جیلێرمی، پیاوی یارییەکە بوو، دوای ئەوەی توانی دوو گۆڵ بۆ فلامینگۆ تۆمار بکات، کە یەکەمیان لە خولەکی 18 بوو.
 
فلامینگۆ دەرفەتی یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکەی بە پالمیراس نەدا و لە خولەکی 29 جيۆرجيان دی ئاراسكايتا گۆڵی دووەمی یانەی خاوەن یاریگەی تۆمارکرد.
 
لە نیوەی دووەمیشدا فلامینگۆ باشتربوو، کە لە خولەکی 64 پێدرۆ جیلێرمی گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی فلامینگۆی تۆمارکرد و یارییەکە بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندی تیپی خاوەن ماڵ کۆتاییهات.
 
پالمیراس بەم شکستە نەیتوانی پێشەنگ لە بۆتافۆگۆ وەربگرێت، کە هەردووکیان 59 خاڵیان هەیە، لە کاتێکدا فلامینگۆ جیاوازی نێوان خۆی و پالمیراسی بۆ تەنیا سێ خاڵ کەمکردەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە