فەرمی.. سادیۆ مانێ بەشداری لە مۆندیالدا ناکات

09-11-2022
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن سادیۆ مانێ
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

 

سادیۆ مانێ، ئەستێرەی هەڵبژاردەی سەنیگال و یانەی بایرن میونشن چەند رۆژێکی کەم بەر لە دەستپێکردنی مۆندیال تووشی پێکانبوو و بە فەرمی بەشداری لەو بۆنە جیهانییەدا ناکات.
 
لە یاریی شەوی سێشەممەی نێوان بایرن میونشن و ڤێردێر برێمەن، سادیۆ مانێ بەهۆی بەریەککەوتنی لەگەڵ یاریزانێکی تیپی رکابەر لە قاچیدا تووشی پێکانبوو، بەو هۆیەوە یاریزانەکە بەناچاری گۆڕانکاریی پێکرا و لێرۆی سانێ چووە شوێنی هێرشبەرە سەنیگالییەکە.
 
ئەم پێکانەی مانێ ترسی خستە دڵی هاندەرانی سەنیگال، لە کاتێکدا 11 رۆژ ماوە مۆندیال دەستپێبکات، دواتریش هەروا دەرچوو، هەڵبژاردەی سەنیگال بۆ مۆندیال لە تواناکانی ئەستێرەکەی بێبەش دەبێت.
 
یاریدەدەری راهێنەری یانەی بایرن میونشن، دینۆ تۆپمولێر سەرەتا گوتی " مانێ لە قاچیدا تووشی پێکانبووە و کێشەی بۆ دەمارەکانی دروستبووە، بەڵام هیچ شتێکی مەترسیدار نییە، بەشدارییکردنی ئەو لە مۆندیال جێگەی ترس نییە." بەڵام دواتر دەرکەوت کە پێکاەکەی مانێ مەترسیدارە و بتوانێت بەشداری لە مۆندیالدا بکات.
 
پێشتر لەلایەن خۆیەوە یولیان نایگلێسمان، راهێنەری بایرن میونشنیش گوتی " پشکنینی پزیشکی بۆ مانێ دەکرێت و هیوادارم هیچ شتێکی مەترسیدار نەبێت"، میدیای ئەڵمانیاش ئەمڕۆ بڵاویکردەوە، هێشتا هیچ شتێکی روون نییە کە مانێ دەتوانێت بەشداری لە مۆندیالدا بکات یان نا، ئەو یاریزانە پێویستیی بە پشکنینی زیاتر هەیە، بەڵام ئێستا هەموو شتێک یەکلایی بووەوە و مانێ بەفەرمی لە دەرەوەی مۆدیالی قەتەرە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە