"گۆڵ تۆمارکردن لە یانەی یوڤێنتۆس چێژم پێدەبەخشیت"


رووداو-هەولێر

ماورۆ ئیکاردی یاریزانی یانەی ئینتەرمیلان دەڵیت کاتێک گۆڵ لە یانەی یوڤینتۆس تۆماردەکەم هەستێکی  زۆرخۆشم هەیە.

ئیکاردی لە لێدوانی بۆ رۆژنامەڤانانی ئیتاڵیا گوتی"زۆر حەزدەکەم گۆڵ لە خانمە پیرەکە بکەم و هەستێکی خۆشم پێدەبەخشێت چونکە یەکێکە لە رکابەرەکانی ئینتەر".

هەروەها گۆڵکارەکەی ئینتەرمیلان باسی یانەی بارسێلۆناشی کردووە کە دەڵیت" دەبوو یانەی بارسێلۆنای خوار تەمەن 16 ساڵان جێبهێڵێم چونکە یاریکردنی من لەگەڵ ئەوان نەدەگونجا، یەکەمجار کە گوێم لەناوی یانەی سامپدۆریا بوو لە گووگڵ سێرچم بۆ کرد و چوومە ئەوێ و شانازنی پێوە دەکەم".

ماورۆ ئیکاردی ئەرجەنتینی لەم وەرزەدا لەگەڵ یانەی ئینتەرمیلان بەشداری 12 یاری کردووە و 11 گۆڵی تۆمارکردووە.