دەستەوارەیەکی مەزن بۆ ئیدین هازارد

09-11-2015
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ئیدین هازارد
A+ A-
رووداو - هەولێر

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دەیەوێت سوود لە ناکۆکییەکانی نێوان خۆزێ مۆرینیۆ و ئیدین هازارد وەربگرێت و یاریزانە بەلجیکییەکە لە چێڵسییەوە بباتە ریزەکانی.

گۆڤاری دۆن باڵۆنی ئیسپانی ئاشکرایکردووە یانەی کەتەلۆنییەکە 43 ملیۆن پاوەندی بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە ئامادەکردووە و دەیەوێت هاوینی داهاتوو ئەو یاریزانە بباتە ریزەکانی.

راپۆرتی گۆڤارەکە ئەوەشی راگەیاندووە، هازارد پێشوازییەکی گەرم لەم هەنگاوەی بارسا دەکات و بە بەڕیوەبەری کارەکانی راگەیاندووە کار لەسەر دەستەوارەکان بکات. 

گۆڤارەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە یانە ئیسپانییەکە هەنگاوەکانی بۆ گواستنەوەی یاریزانە 24 ساڵییەکە دەستپێکردووە و دەیەوێت ئەو یاریزانە بباتە ریزەکانی، ئەمەش لە کاتێکدایە کە خۆزێ مۆرینیۆ رایگەیاندبوو ئەگەر هازارد ئاستی بەرزنەکاتەوە ئەوا یاری بەو یاریزانە ناکات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە