پێشەنگی خولی رووسیا بەهێزەوە یارییەکەی دەستپێکرد
رووداو - هەولێر
یانەی زینیت سانپێترسبۆرگی پێشەنگی خولی رووسیا دووچاری یەکەم دۆڕان هات لە وەرزی ئەمساڵدا و بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بە یانەی تیریک گرۆزنی دۆڕا.
هەرچەندە زینیت لەسەر یاریگەی خۆی یاریدەکرد، بەڵام ئەو یانەیە کە 7 خاڵ لە نزیکترین رکابەرانییەوە دوور بوو لە پێشەنگی خولەکەدا دووچاری دۆڕانێکی لەناکاو هات.
پێشەنگی خولی رووسیا بەهێزەوە یارییەکەی دەستپێکرد و هۆلکی هێرشبەری یانەکە هەر زوو مەترسی خستە سەر گۆڵی تیپی بەرامبەر، بەڵام یانەی تیریک دوای تەنیا دە خولەک گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد و گۆڵی دووەمی یانەکەش لە خولەکی 55 لە رێگەی ئالیتۆنەوە تۆمارکرا.
دوای شەش خولەک جارێکی دیکە یاریزانانی تیریک گۆڵی سێیەمی یانەکەیان تۆمارکرد و دوا گۆڵی یارییەکەش کە بۆ یانەی زینیت بوو، ئەلیکساندەر رۆسانسیڤی یاریزانی یانەی تیریک گرۆزنی بەهەڵە لە خۆیانی تۆمارکرد و بەوەش یارییەکە بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک کۆتاییهات.