پێشەنگی خولی رووسیا بەهێزەوە یارییەکەی دەستپێکرد

09-11-2014
رۆژان عەبدلرەحمان
نیشانەکردن رووسیا، زینێت
A+ A-
رووداو - هەولێر 

یانەی زینیت سانپێترسبۆرگی پێشەنگی خولی رووسیا دووچاری یەکەم دۆڕان هات لە وەرزی ئەمساڵدا و بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بە یانەی تیریک گرۆزنی دۆڕا.

هەرچەندە زینیت لەسەر یاریگەی خۆی یاریدەکرد، بەڵام ئەو یانەیە کە 7 خاڵ لە نزیکترین رکابەرانییەوە دوور بوو لە پێشەنگی خولەکەدا دووچاری دۆڕانێکی لەناکاو هات.

پێشەنگی خولی رووسیا بەهێزەوە یارییەکەی دەستپێکرد  و هۆلکی هێرشبەری یانەکە هەر زوو مەترسی خستە سەر گۆڵی تیپی بەرامبەر، بەڵام یانەی تیریک دوای تەنیا دە خولەک گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد و گۆڵی دووەمی یانەکەش لە خولەکی 55 لە رێگەی ئالیتۆنەوە تۆمارکرا.

دوای شەش خولەک جارێکی دیکە یاریزانانی تیریک گۆڵی سێیەمی یانەکەیان تۆمارکرد و دوا گۆڵی یارییەکەش کە بۆ یانەی زینیت بوو، ئەلیکساندەر رۆسانسیڤی یاریزانی یانەی تیریک گرۆزنی بەهەڵە لە خۆیانی تۆمارکرد و بەوەش یارییەکە بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک کۆتاییهات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە