ڤیدیۆ؛ پۆرتوگال بەسەرکردایەتیی رۆناڵدۆ خۆی بۆ دوو یاری ئامادەدەکات

4 کاژێر له‌مه‌وپێش
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
کریستیانۆ رۆناڵدۆ
کریستیانۆ رۆناڵدۆ
نیشانەکردن کریستیانۆ رۆناڵدۆ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

هەڵبژاردەی پۆرتوگال بەسەرکردایەتیی کریستیانۆ رۆناڵدۆ خۆی بۆ دوو یاریی داهاتوو، لە رکابەرییەکانی نەیشنسلیگ ئامادەدەکات.
 
لە ئۆیێرس لە پۆرتوگال، یاریزانانی هەڵبژاردەکە یەکەیەکی مەشق و راهێنانیان بەسەرکردایەتیی دۆن و لەژێر سەرپەرشتی رۆبێرتۆ مارتینێز ئەنجامدا، بۆ خۆ ئامادەکردن بۆ یاریی داهاتوویان بەرامبەر هەڵبژاردەی پۆڵەندا، کە رۆژی شەممە بەڕێوەدەچێت.
 
پۆرتوگال بە دوو بردنەوەی لەسەریەک لە کرواتیا و سکۆتلاند خاوەنی شەش خاڵە و لە پلەی یەکەمی ریزبەندی کۆمەڵەی یەکەمە.
 
رۆژی شەممە هەڵبژاردەکە دەبێتە میوانی پۆڵەندا، دوای سێ رۆژ لەو یارییە لە یاریی گەڕانەوەدا لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بەرامبەر هەڵبژاردەی سکۆتلاند یاری دەکات، کە یاریی چوونی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لەو هەڵبژاردەیە بردووەتەوە.
 
جواو نێڤێز، یاریزانی لاوی هەڵبژاردەی پۆرتوگال لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا گوتی "چاوەڕواندەکەم دوو یاریی زۆر زەحمەت بن، ئێمە بەباشی لە خاڵی بەهێز و سەرەکی هەردوو تیپ تێدەگەین، هەموو توانایەکمان دەخەینەگەڕ، هەلی ئەوەمان هەیە ئامادەکاری باش بکەین لە پێناو بردنەوەی دوو یاریی داهاتوو، ئەمە ئەو رێگەیەیە کە ئێمە دەمانەوێت لە رکابەرییەکەدا مامەڵەی لەگەڵ بکەین، دەمانەوێت نازناوەکە ببەینەوە."
 
یاریزانەکە زیاتر دەڵێت" من لێرەم بۆ ئەوەی کارەکەم بکەم کە پێویستە، هەوڵدەدەم هەموو توانایەکم بخەمەگەڕ و باشترین ئاست پێشکێشبکەم، هیوادارم باشترین ئاستم هەبێت بۆ ئەوەی بگەمە هەموو ئامانجەکانم."

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە