کڵۆپ پۆستێکی گرنگ وەردەگرێت

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن یۆرگن کڵۆپ
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

یۆرگن کڵۆپ، راهێنەری بەنێوبانگی ئەڵمانی دەبێتە سەرۆکی تۆپی پێی جیهان، لە گرووپی رێدبوڵ.
 
کۆمپانیای رێدبوڵ بەشێوەیەکی فەرمی گرێبەستکردنی لەگەڵ یۆرگن کڵۆپ راگەیاند، بۆ ئەوەی وەکو سەرۆکی تۆپی پێی جیهان لە گرووپەکەدا کار بکات و کارەکەی لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە دەستپێدەکات.
 
گرێبەستی یۆرگن لەگەڵ رێدبوڵ درێژخایەن دەبێت، بەڵام بژاردەی رۆیشتنی تێدایە ئەگەر لە داهاتوودا لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەڵمانیاوە داواکرا ببێتە راهێنەری هەڵبژاردەی وڵاتەکە لە شوێنی یولیان نایگێلسمان.
 
یۆرگن کڵۆپ، لە 1-1-2025ـەوە دەستبەکار دەبێت، سەرپەرشتی هەریەکە لە یانەکانی لایپزیگ، سالزبۆرگ، نیویۆرک رێدبوڵ دەکات.
 
کڵۆپ لە دوای وەرگرتنی ئەو پۆستە دەڵێت "دەمەوێت پەرە بە بەرەوپێشبردنی ئەو بەهرە بڕواپێنەکراوەی تۆپی پێ بدەم و پێشی بخەم کە هەمانە."
 
راهێنەرە ئەڵمانییەکە لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گوتی " دوای 25 ساڵ لەسەر هێڵ لەوە زیاتر ناتوانم بەپەرۆش بم بۆ پڕۆژەیەکی لەم شێوەیە، رەنگە رۆڵەکەم بگۆڕێت، بەڵام خولیام بۆ تۆپی پێ نەگۆڕاوە."
 
کۆمپانیای رێدبوڵ ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کڵۆپ پێویست بەوە ناکات رۆژانە کاربکات، بەڵام دیدگای خۆی لە بارەی داهاتووە پێشکێشدەکات بۆ پاڵپشتیکردنی بەڕیوەبەرانی وەرزشی و پەرەپێدان بە بەرەوپێشبردنی توانای راهێنەرەکان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە