حەکیمیی لە پاریس رادەکات

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
رێبوار محه‌ممه‌د
نیشانەکردن ئەشرەف حەکیمی یانەی پاریس سانجێرمان یانەی ریال مەدرید
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئەشرەف حەکیمی، بەرگریکەری لاباڵی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی ویستی زۆری بۆ بەجێهێشتنی یانەکەی و گەڕانەوە بۆ ریال مەدرید دەربڕیوە.
 
میدیای ئیسپانیا دەڵێن، حەکیمی پەیوەندی لەگەڵ لویس ئینریکێ، راهێنەری پاریس سانجێرمان باش نییە، هەر بۆیە حەزدەکات لە یانەکە بڕوات، بەتایبەت کە کەشی ژیان لە پاریسی بەدڵ نییە و خەونی جارێکی دیکە ژیانە لە مەدرید.
 
حەکیمی کە کاروانی یارییکردنی لەگەڵ ریال مەدرید دەستپێکردووە، ماوەیەک بەشێوەی خواستن یاریی بۆ بۆرووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی کردووە، پاشان روویکردە ئینتەرمیلان و دواتریش پاریس سانجێرمان لە ساڵی 2021دا بە گرێبەستێک کە بە 60 ملیۆن یۆرۆ خەمڵێنراوە.
 
میدیای ئیسپانیا ئاشکرایانکردووە، حەکیمی ئەگەرچی هێشتا دوو ساڵ لە گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید ماوە، بەڵام هەست بەبێئومێدی دەکات لە یانە فەرەنسییەکە و دەیەوێت لە پاریس بچێتە دەرەوە.
 
راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان دەڵێن، حەکیمی بێزارە لە ژیانی پاریس، هەروەها پەیوەندی باشی لەگەڵ لویس ئینریکێی راهێنەری سانجێرمان نییە.
 
بەپێی راپۆرتەکە، خەونی ئەو یاریزانە مەغریبییە، گەڕانەوەیە بۆ ریال مەدرید، بەتایبەت کە ئێستا کیلیان ئێمباپێی هاوڕێی زۆر نزیکیشی لەو یانەیە یارییدەکات.
 
هەواڵی میدیاکانی ئیسپانیا لە کاتێکدایە کە ریال مەدرید بەهۆی پێکرانی قورسی دانی کارڤاخالەوە، پێویستی بەگرێبەستکردن لەگەڵ بەرگریکەرێکی باڵی راست هەیە، ئەو شوێنەی کە حەکیمی یاریی لێدەکات.
 
حەکیمی لە کاروانی خۆیدا لەگەڵ یانەکان، 290 یاریی ئەنجامداوە و 37 گۆڵی تۆمارکردووە. لەگەڵ هەڵبژاردەی مەغریب لە 79 یارییدا نۆ گۆڵی تۆمارکردووە و یەکێکە لەو ئەستێرانەی لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی، پلەی چوارەمی لە مۆندیالی 2022 بەدەستهێنا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە