ڤیدیۆ؛ ئایندهۆڤن لە 8 یارییدا 8 سەرکەوتنی بەدەستهێناوە

رووداو دیجیتاڵ

 

ئایندهۆڤن لە گێمی دووەمدا ئاستە بەهێزەکەی بەکارهێنا و بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر لە یانەی سپارتا رۆتەردامی میوانداری بردەوە.
 
ئەمە هەشتەمین سەرکەوتنی لەسەریەکە، ئایندهۆڤن لە خولی نایابی هۆڵەندادا بەدەستی دەهێنێت و گەڕایەوە پێشەنگی ریزبەندیی خولەکە.
 
نیوەی یەکەم بەبێ گۆڵ کۆتاییهات، بەڵام نیوەی دووەم پڕ گۆڵ بوو، کە سەرەتا مالیک تیلمان لە خولەکی 50 ئایندهۆڤنی بە گۆڵێک پێشخست.
 
دوای نۆ خولەک، باکایۆکۆ گۆڵی دووەمی تۆمارکرد.
 
لە خولەکی 80 یۆربی ڤێرتیسنی، دوای ئەوەی یەدەگ هاتە نێو یاریگە، گۆڵی سێیەمی بۆ ئایندهۆڤن تۆمارکرد.
 
لوک دی یۆنگ لێدانی سزای لەدەستدا، بەڵام نیک ئۆلێی گۆڵپارێز نەیتوانی تۆپەکە بەباشی کۆنتڕۆڵ بکات، و دی یۆنگ تۆپەکەی خستەوە نێو گۆڵ و ئایندهۆڤن بە چوار گۆڵی بێبەرمبەر بردییەوە
 
بەم بردنەوەیە ئایندهۆڤن بووە خاوەنی 24 خاڵ و پێشەنگی گرتووە، کە دوو خاڵ لەپێش ئەلکماری پلە دووەوەیە، لە بەرامبەردا رۆتەردام بە 11 خاڵ لە پلەی حەوتەمدایە.