ڤیدیۆ؛ گۆڵە جوانەکەی سوارێز بەس نەبوو بۆ رزگارکردنی گریمیۆ لە شکست

رووداو دیجیتاڵ

 

لە یارییەکی پڕ لە جۆش و خرۆشی خولی تۆپی پێی بەرازیلدا، یانەی ئینتەرناسیۆناڵ بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە گرێمیۆی بردەوە.
 
ئینتەرناسیۆناڵ کە میوانداری گریمیۆی کردبوو، لە خولەکی شەشەمدا لە رێگەی ئینێر ڤالێنسیاوە گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد.
 
لە سەرەتای گێمی دووەمدا، واندەرسۆن بە لێدانێکی بەهێز گۆڵی دووەمی تیپی خاوەن یاریگەی تۆمارکرد.
 
لە گێمی دووەمدا جواو پێدرۆ لە خولەکی 67 گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی میوان تۆمارکرد.
 
بەڵام ئالان پاتریک دوای تەنیا دوو خولەکگ گۆڵی سێیەمی بۆ ئینتەرناسیۆناڵ تۆمارکرد و  جیاوازییەکەی کردەوە دوو گۆڵ.
 
دواتر لویس سوارێزی ئەستێرەی ئۆرۆگوایی بە لێدانێکی راستەوخۆ گۆڵی دووەمی گرێمیۆی تۆمارکرد، بەڵام خۆی و هاوڕێکانی نەیانتوانی گۆڵی یەکسانبوون بکەن.
 
ئینتەرناسیۆناڵ سێ خاڵەکەی بەدەستهێنا و بە کۆکردنەوەی 32 خاڵ سەرکەوت بۆ پلەی 12ـی ریزبەندیی خولەکە، گرێمیۆش بە کۆکردنەوەی 44 خاڵ لە پلەی سێیەمدا مایەوە.