ڤیدیۆ؛ ماکرۆن یاریی باسکە دەکات و داوا لە فەرەنسییەکان دەکات بلیتەکانی پارائۆڵیمپیاد بکڕن

09-10-2023
ئیحسان تاهیر
Photo by SARAH MEYSSONNIER / POOL / AFP
Photo by SARAH MEYSSONNIER / POOL / AFP
نیشانەکردن ئیمانوێل ماکرۆن پارائۆڵیمپیادی پاریس
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، لە رۆژی پارائۆڵیمپیادی پاریس لە گۆڕەپانی کۆماری لە پاریس یاریی باسکە بە کورسی گەڕۆک و پاشان تێنسی سەرمێزی ئەنجامدا.
 
لەگەڵ کردنەوەی فرۆشتنی بلیتەکانی یارییەکانی پارائۆڵیمپی، ماکرۆن بە رۆژنامەڤانانی راگەیاند کە دەرفەتێکی زۆر باشە بۆ ئاشنابوون بەم وەرزشە، و بۆ ئەوەی ساتێکی زۆر نایاب لە کۆتایی مانگی ئاب تاوەکو سەرەتای مانگی ئەیلوولی 2024 لەگەڵ یارییەکانی پارائۆڵیمپی فەرەنسادا بژیت.
 
ماکرۆن ئاماژەی بەوەشکرد، نرخی بلیتەکان لە 100 یۆرۆ زیاتر نابێت، نیوەی بلیتەکانیش نرخیان لە 24 یۆرۆ کەمتر دەبێت.
 
رێکخەرانی پارائۆڵیمپیک هیوادارن یارییەکان هۆشیاریی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان باشتر بکات.
 
رێکخەرانی ئەو بۆنە جیهانییە گەورەیە، پلانەکانیان راگەیاندووە بۆ ئەوەی ئاسانکاری بۆ 
هاتووچۆ و گواستنەوەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە پایتەخت بڕەخسێنن، کە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دەڵێن گەشتکردن و هاتووچۆیان لەنێو پاریسدا قورسە،  لەبەرئەوەی بەشێکی زۆری سیستمی میترۆ بۆ ئەوان نابێت کە کورسی گەڕۆک بەکاردەهێنن.
 
لە 28ـی ئابی 2024 تاوەکو 8ـی ئەیلوول چوار هەزار و 400 وەرزشوان روو لە پاریس دەکەن. 
 
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، بە میدیاکارانی گوت "کەمتر لە ساڵێک ماوە بۆ پارائۆڵیمپیاد، بەڕاستی دەمەوێت هانی هەموو هاونیشتمانییەکانمان بدەم بۆ کڕینی بلیت، چونکە گرنگ ئەوەیە ئەمڕۆ هەموو شتێک کۆتایی هاتووە، بەڵام فرۆشتنی بلیتەکان دەستپێدەکات و چێژ لە چەند ساتێکی وەرزشی نایاب وەردەگرین. وەک دەبینین ئەم پارائۆڵیمپیکانە دەرفەتێکمان پێدەبەخشن کە چەند وەرزشوانێکی گەورە ببینین، و چەند پێشبڕکێیەکی گەورە ببینین. 300 وەرزشکاری فەرەنسی لێرەن، یەکەمجارە ئەمە رووبدات، لەگەڵ ئەگەری بەدەستهێنانی میدالیای راستەقینە و کێبڕکێکردن لە بەرزترین ئاستدا. ئیدی دەتوانیت بلیت بکڕیت، نیوەیان بە کەمتر لە 24 یۆرۆ. سەرجەم بلیتەکان نرخیان لە خوار 100 یۆرۆوە دەبێت. دەرفەتێکی زۆر باشە بۆ ئاشنابوون بەم وەرزشە، و بۆ ئەوەی ساتێکی زۆر نایاب لە کۆتایی مانگی ئاب تاوەکو سەرەتای مانگی ئەیلوولی 2024 لەگەڵ یارییەکانی پارائۆڵیمپی فەرەنسادا بژیت".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئامادەبوونی هاندەران لە ستۆدیۆی تایبەتی رووداو بۆ رووماڵی یارییەکانی یۆرۆی 2024. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

بینەرانی رووداو بوونە براوەی یۆرۆ 2024

بینەرانی رووداو بەشێوەیەکی زۆر ئینتراکتیڤ بەشدارییان لە بەرنامەکانی رووداو دا کرد، بۆ نیشاندانی بۆچوون و پێشبینییەکانیان، بە ملیۆنان تێچێن (کۆمێنت) بەشدارییان لەگەڵ بەرنامەی (ستۆدیۆی یۆرۆ)ی رووداو دا کرد. 84 بینەری رووداو لە پارێزگا جیاوازەکانی کوردستان بوونە براوەی خەڵاتەکانی رووداو. خەڵاتەکانیش بەوشێوەیە بوون:( یەک ئۆتۆمبێل، 23 تەلەڤزیۆن، 23 لیرەی زێڕ، 28 ئایپاد، 20 مۆبایلی زیرەک، 12 دەست کەلوپەلی نێوماڵ).