ڤیدیۆ؛ بارسێلۆنا دوو خاڵی گرنگ و یاریزانێکی کاریگەری لەدەستدا

09-10-2023
ئیحسان تاهیر
Photo by JORGE GUERRERO / AFP
Photo by JORGE GUERRERO / AFP
نیشانەکردن بارسێلۆنا گرانادا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بارسێلۆنا جارێکی دیکە دوو خاڵی گرنگ و یاریزانێکی کاریگەری لەدەستدا و بەزەحمەت لەگەڵ گراندا یەکسانبوو.
 
لە گەڕی نۆیەمی لالیگادا، یانە کەتەلۆنییەکە بووە میوانی گرانادا و 2-2 یارییەکە کۆتاییهات و هەریەکێکیان تەنیا خاڵێکی بەرکەوت.
 
بريان زاراگوزا لەگەڵ دەستپێکردنی یارییەکە گۆڵی پێشکەوتنی بۆ گرانادا تۆمارکرد، کە یەکێک بوو لە خێراترین گۆڵەکانی مێژووی لالیگا.
 
دوای تێپەڕبوونی نزیکەی نیو کاژێر هەمان یاریزان گۆڵی دووەمی خۆی و یانەکەی تۆمارکرد. مەینەتییەکانی بارسا زیاتر بوون کاتێک جول کۆندێی بەرگریکاری بەهۆی پێکانەوە یاریگەی جێهێشت.
 
لە خولەکی 45+1 لامین یامال گۆڵێکی بۆ بارسێلۆنا تۆمارکرد و نیوەی یەکەم بە پێشکەوتنی خاوەن یاریگە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک کۆتاییهات.
 
لە نیوەی دووەمدا، یاریزانانی چاڤی ئارەزووی ئەوەیان نیشاندا کە دەیانەوێت بگەڕێنەوە، بەڵام تاوەکو خولەکی 86 نەیانتوانی گۆڵی یەکسانبوون تۆماربکەن، تاوەکو سێرجی رۆبێرتۆ توانی تۆڕی گرانادا بهەژێنێت و یارییەکە بە ئەنجامی 2-2 کۆتاییهات.
  
بەم ئەنجامە، بارسا ژمارەی خاڵەکانی بووە 21 خاڵ لە پلەی سێیەمی ریزبەندیی لالیگا. کە 3 خاڵ لە ریال مەدریدی یەکەم و دوو خاڵ لە خیرۆنای دووەم دوورە. لە کاتێکدا گرانادا بە 6 خاڵ دوایینی ریزبەندییەکەیە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە